لە هەرێمی کوردستان لە یەک مانگدا 94 پەلاماری سەگ بۆ سەر مرۆڤ تۆمار كراوە
- تەندروستی
- 11 ئاب

پەلاماردانی سەگ
ئاڤا نیوز
هەرچەندە كۆكردنەوەی سەگە بێلانەكان لە شەڵتەرەكان بەردەوامە بەڵام بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمساڵ، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو پەلاماری سەگ بۆ سەر مرۆڤ زیادی كردووە.
لێدوانی فەرمی: د.سەركار سوورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: تەنیا لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ 94 حاڵەتی هێرش و پەلاماری سەگ بۆ سەر مرۆڤ تۆمار كراون، ئەگەر بەراوردی مانگی تەمووزی ساڵی ڕابردووی بكەین، دەردەكەوێت كە ڕێژەكە نزیكەی 40% زیادی كردووە.
لەلایەكی دیكەوە: سەبارەت بە چارەسەركردنی ئەو كەسانەی كە سەگ پەلاماریان دەدا و دەیانگەزێ، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە زۆرینەی نەخۆشخانەكان دەرمان و چارەسەری پێویستمان بۆ ئەو كەسانە هەیە كە سەگ پەلاماریان دەدات، ئەگەریش لە شوێنێك یان نەخۆشخانەیەك بەردەست نەبێت نەخۆشەكە بۆ شوێنێكی دیكە دەگوازرێتەوە و چارەسەر دەكرێت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ئامارێكی شێڵتەری سەگە بێلانەکانی تەنیا لە سنووری هەولێر و لە ماوەی ساڵێك و 10 مانگدا زیاتر لە 17 هەزار سەگی بێلانە کۆکراونەتەوە و بردراونەتە نێو شێڵتەرەكە، هەروەها نزیكەی 15 هەزار سەگی دیكەش ماون كە زۆرینەیان لە ناوچەكانی دەوروبەری شاری هەولێرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە هۆی كردنەوەی شێڵتەر لە سنووری هەولێر حاڵەتەكانی پەلاماری سەگ كەمیان كردووە بەڵام بە هۆی نەبوونی شێڵتەر لە شارەكانی دیكە ئامارەكانیش لەو شارانە بەرز بوونەتەوە، ئەمە وای كردووە ئاماری كۆی گشتیی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرز بێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
- تەندروستی
- 25 کانوونی دووەم
ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
- تەندروستی
- 24 کانوونی دووەم
یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
- تەندروستی
- 21 کانوونی دووەم
نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟






