شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆكی دادگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەركەسێك لە پرۆسەی كڕینی پشكەكانی چاڤی لاند زەرەرمەند بووە و خۆی بە خاوەن ماف دەزانێت، با سكاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تۆمار بكات.
وێنە گەورەكە: نزیكەی هەشت هەزار كەس، پشكەكانی پرۆژەی چاڤی لاندیان كڕیوە و دوای تێپەڕبوونی 11 ساڵ بەسەر ئەو گرێبەستە، خاوەن پشكەكان نەك تەنیا لە قازانجی كڕینی پشكەكان سوودمەند نەبوون، بەڵكو قەناعەتیان لا دروستبووە كە پارەی كڕینی پشكەكانیشیان لەدەستچووە.
لێدوانی فەرمی: دادوەر سەڵاح محەممەد، جێگری سەرۆكی دادگای سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، شاسوار عەبدولواحید، وەك تۆمەتبار خۆی نەهاتووەتە بەردەم یاسا، بەڵكو بە هێزی دەسەڵاتی جێبەجێكردن دەستگیر كراوە، لەسەر ئەو بنەمایەش؛ دوای یەكلایی بوونەوەی ئەو دۆسیەیەی كە ئێستا لەسەری دەستگیرکراوە، سەرجەم ئەو كەسانەی باوەڕیان وایە مافیان لای تۆمەتبار هەیە و پێی نەداون، لە دادگا سكاڵا لەسەری تۆمار بكەن.
جێگری سەرۆكی دادگای سلێمانی ئەوەشی باسكرد، لە ماوەی شەش مانگدا هەوڵدەدرێت سەرجەم دۆسیەكانی سەر شاسوار عەبدولواحید یەكلایی بكرێتەوە و هەر كەسێك خۆی بە خاوەن ماف دەزانێت، دەتوانێت سكاڵای لەسەر تۆمار بكات؛ ئەو ئێستا وەك تۆمەتبار لەبەردەم دادگایە نەوەك سەرۆكی جووڵانەوەیەكی سیاسی، دەستگیركردن و حوكمدانی، بابەتێكی تەواو یاساییە و ڕەهەندێكی سیاسی نییە.
باکگراوند: شەوی 12 لەسەر 13ی ئەم مانگە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە گوندی ئەڵمانی، کە شوێنی مانەوەکەی لەوێیە، لەلایەن هێزێکی ئەمنیی دەمامکدار لە شاری سلێمانی دەستگیرکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






