نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر
ئاڤا نیوز
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، لە هەرێمی کوردستان ڕێکلامکردن بە یاسا ڕێکخراوە، هەرکەسێک پابەند نەبێت سزا دەدرێت.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان هەندێک کەس بەناوی مۆدێل و تیکتۆچی لە سۆشیال میدیا ڕێکلامی بازرگانییان دەکرد کە ناڕەزایی لەلایەن هاووڵاتیانی لێکەوتووە، لەلایەن ئاسایش و لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر دەستگیر کران و لێکۆلینەوەی یاساییان بەرامبەر کرا.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی مۆری ئاڤا ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان دوو جۆر ڕێکلام هەیە، یەکێکیان لەسەر شەقام و شۆستەکان و شوێنە گشتییەکان، ئەوەی دیکەیان لەڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە دەکرێت.
جۆری یەکەم: بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان ڕێکخراوە کە چەند کۆمپانیایەک لەگەڵ سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر ڕێكەوتنیان هەیە، پێش ئەوەی شوێنە بازرگانییەکە ڕێکلام بکات، دەبێت ڕەزامەندی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەبێت کە دەبێت شوێنەکەی دیار بێت و قەبارەی ڕێکلامەکەش دیار بێت. هاوکات، هەڵسەنگاندن بۆ ڕێکلامەکە دەکرێت کە تا چەند لەگەڵ داب و نەریتی کورستان دەگونجێت.
جۆری دووەم: "کەمێک ئەستەمە، بەڵام بەردەوام چاودێری هەموو ئەو ڕێکلامانە دەکەین کە کاریگەریی خراپیان هەیە لەسەر کۆمەڵگە، یان ئەو کەسانەی دەرمان و خۆراک یان هەر شتیكی دیکە لەڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە دەفرۆشن، ئەگەر فەرمی نەبن سزادەدرێن و چەندین کەسمان دەستگیر کردووە".
باکگراوند: دوای بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەک لەلایەن کچە مۆدێلێک کە بەنزین دەڕێژێت و هەندێ دەستەواژە بەکاردێنێت و بە ڕووداوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەنزینخانەکەی شاری هەولێری دەبەستێتەوە کە تێیدا سێ کەس کوژران، ئەم ڕیکلامەش، کاردانەوە و ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە. ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەت و ئاسایشی هەولێر ئەو کچە مۆدێلە دەستگیر کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






