هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر حەلەب دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-29

هەواڵی خێرا
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بۆردوومانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر حەلەب، زیاتر لە 36 کوژراو و دەیان برینداری لێکەوتووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 29-03-2024 ئیسرائیل بە مووشەک کۆگایەکی هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنی گرووپە چەکدارەکانی حیزبوڵڵای لوبنانی لە ناوچەی جبرینی شاری حەلەب لە سووریا کردە ئامانج، هەرچەندە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ڕژێمی سووریا مووشەکی بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشەکەکانی ئیسرائیل هەڵداوە، بەڵام مووشەکەکانی ئیسرائیل ئامانجەکەیان پێکاوە.
زەرەر و زیانەکان: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، زیاتر لە 36 ئەندامی هێزەکانی ڕژێمی سووریا لە ئەنجامی هێرشەکەی ئیسرائیل کوژراون و دەیان کەسی دیکەش بریندارن"، کە بە دیاریکراوی ئاماژەی بە ژمارەی بریندارەکان نەکردووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو شوێنەی کە ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەبە، ڕوانگەی سووری سەبارەت بە زیانگەیشتن بە فڕۆکەخانەکە لە ئەنجامی هێرشەکە ئاماژەی بەوە داوە کە هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 چرکە لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: تاران لە هێرشی ئەمریکا و ڕاپەڕینی ناوخۆیی دەترسێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێشوازیی لە ڕێککەوتنی گشتگیری نێوان دیمەشق و هەسەدە دەکات





