
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، بە مەرجی تەواوکردنی کاری لیژنە هاوبەشەکان، ناردنی نەوت و پشکی حکومەتی فیدراڵ لە داهاتی نانەوتی لە ماوەی هەفتەیەکدا، حکومەتی عێراق مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات.
وێنە گەورەکە: لەم ڕۆژانەدا مووچەی مانگی هەشتی سەرجەم فەرمانبەران لە عێراق دابەش دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەی مانگەکانی شەش و حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە خەرج نەکراوە. کۆبوونەوەکانی نێوان هەولێر و بەغداش بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە بەشێوەی ڕۆژانە بەردەوامن و هەردوولا دەڵێن لێکتێگەیشتنێکی کاتی تا کۆتایی ئەمساڵ کراوە و کێشەکە بۆ ئەم چەند مانگەی ماوە، چارەسەر بووە.
لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، "لەسەر بنەمای ڕاسپاردەی لیژنەی وەزاری پێکهێنراو بەبڕیاری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاری دا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شەش بنێرێت، ئەویش بە ڕەچاوکردنی سێ خاڵ".
باسم عەوادی وتیشی، مەرجەکانی حکومەتی عێراق بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی کوردستان بریتین لە:
یەکەم: لیژنە هاوبەشەکان لە ماوەی هەفتەیەکدا ڕاپۆرتی خۆیان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزبکەنەوە.
دووەم: لیژنەی هاوبەش لەماوەی هەفتەیەکدا پشکی حکومەتی فیدراڵ لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان دیاری بکات و کوردستانیش ڕەوانەی بکات، لەم بوارەشدا پێوەرەکانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە بنەما وەردەگیرێن.
سێیەم: حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکانی بواری نەوت پابەند بکات بەوەی نەوتی بەرهەمهێنراو بەگوێرەی یاسای بودجە و بڕیاری ژمارە 550ی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەوانە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری وان دەهەژێنێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملن: ستراتیژییە نوێیەکەی ترەمپ لەگەڵ دیدگای ئێمەدا یەکدەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ڕووی لە تورکیا کردووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانى کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر له هەولێر داوای ATM دەکەن
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا کرا
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی فەرمانێک بۆ زیادکردنی کرێی وانەبێژان دەردەکات
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بەشێکی خەرجی فەرمانگەکانی ڕاگرت
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق: هەموو شایستە داراییەکانی مووچەخۆران پارێزراون






