پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەدات، شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆبوونەوەی یەکلایکەرەوە لەبارەی پرسی مووچە و داهاتی نانەوتی دەکەن، جەخت لەوەشدەکاتەوە کە 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی ئامادەیە، هەرکاتێک پێویست بکات ڕادەستی بەغدا دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: کۆبوونەوەکەی شاندی هەرێمی کوردستان و تەیف سامی لە بەغدا بەردەوامە، کۆبوونەوەکە لەبارەی پۆلێنکردنی داهاتی نانەوتییە. ئەگەر هەردوولا گەیشتنە ڕێککەوتن لە کۆتایی کۆبوونەوەکە ڕاپۆرتێک ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی، "کەمێک پێش ئێستا قسەم لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان کرد، لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی یەکلاییکەرەوە هەیە، سەبارەت بەگەیشتن بەڕێککەوتن دەربارەی پرسە داراییەکان."
وتیشی، "120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی مانگی شەش ئامادەیە، هەر کاتێک پێویست بکات دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق."
باکگراوند: ماوەی دوو ڕۆژە شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە. دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی دا بە مەرجی جێبەجێکردنی سێ داواکاری، بەڵام ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیەی نێوان شاندی کوردستان و تەیف سامی بۆ پۆلێنکردنی داهاتی نانەوتی مانگەکانی داهاتووە. واتا پەیوەندی نییە بەو 120 ملیارەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە وەکو مەرج دیاری کردووە بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری وان دەهەژێنێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملن: ستراتیژییە نوێیەکەی ترەمپ لەگەڵ دیدگای ئێمەدا یەکدەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ڕووی لە تورکیا کردووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانى کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر له هەولێر داوای ATM دەکەن
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا کرا
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی فەرمانێک بۆ زیادکردنی کرێی وانەبێژان دەردەکات
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بەشێکی خەرجی فەرمانگەکانی ڕاگرت
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق: هەموو شایستە داراییەکانی مووچەخۆران پارێزراون






