
گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
هەوڵەکانی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی کوردستان بەردەوامن و چاوەڕوان دەکرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا مووچە خەرج بکرێت.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی ناردنی مووچە، داهاتی ناوخۆ و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بەردەوامن، شاندی هەولێر لە بەغدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامە لە گفتوگۆ.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان، جێبەجێکردنی ئەو دوو مەرجەی کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دایناوە، کلیلی ناردنی مووچەیە. مەرجی یەکەم ناردنی 120 ملیار دینارە لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان، کە لەمبارەیەوە پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: "120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی مانگی شەش ئامادەیە و هەر کاتێک پێویست بکات، دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق."
مەرجی دووەمیش بریتییە لە پۆلێنکردنی سەرچاوەکانی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان. بۆ تاووتوێکردنی ئەم مەرجە، ئەمڕۆ شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆبووەوە و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتووشدا گفتوگۆکان بەردەوام بن تا ڕاپۆرتێکی کۆتایی پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤای وت، "هێشتا نووسراوی فەرمیی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاراستەی وەزارەتی دارایی نەکراوە بۆ خەرجکردنی مووچە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە زووترین کاتدا نووسراوەکە بکرێت".
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا پشتڕاستی کردەوە کە مووچەی مانگی شەش لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا دەگات. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لیستی دابەشکردنی مووچە ئامادەیە و هاوشێوەی مانگی پێشوو دەبێت و لە ماوەی سێ بۆ پێنج ڕۆژدا دابەش دەکرێت، کە بە خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەست پێدەکات.
زانیاریی زیاتر: لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە کە پارەی پێویستیان لەبەردەستە و هەر کاتێک ئاگادار بکرێنەوە، ڕاستەوخۆ پارە دەخەنە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری وان دەهەژێنێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملن: ستراتیژییە نوێیەکەی ترەمپ لەگەڵ دیدگای ئێمەدا یەکدەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ڕووی لە تورکیا کردووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانى کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر له هەولێر داوای ATM دەکەن
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا کرا
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی فەرمانێک بۆ زیادکردنی کرێی وانەبێژان دەردەکات
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بەشێکی خەرجی فەرمانگەکانی ڕاگرت
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق: هەموو شایستە داراییەکانی مووچەخۆران پارێزراون






