وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ ئاڤا: لە زووترین کات هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
- بزنس
- 21 ئاب

دیمەنی کارمەندێکی وەزارەتی نەوت لەکاتی کارکردن لە کێڵگەیەکی نەوت
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق دووپاتی دەکاتەوە ڕێکارە هونەرییەکان تەواو بووە و لە زووترین کاتدا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای پەسەندکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و بەبازاڕکردنی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە، ئەم دۆسیەیە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر کراوە و هیچ بەربەستێکی لەبەردەم نەماوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاڤای گوت: هەموو ڕێکارە هونەرییەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواو کراون و لە زووترین کات هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێدەکاتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە بەغدا گوتی: لەگەل کۆمپانیای سۆمۆ و وەزارەتی نەوتی عێراق قسەم کردووە، بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەموو شتێک تەواو بووە، ئەوەی ماوەتەوە تەنیا کاروباری رێکخستنە، ئەویش چەند ڕۆژێکی کەمی پێویستە و لە چەند رۆژی داهاتوو نەوت هەناردە دەکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: هەفتەی داهاتوو شاندێکی هەرێمی کوردستان تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات، بۆ تەواوکردنی هەنگاوەکانی ئەم پرۆسەیە.
ئەمەش بزانە: تورکیا ڕەزامەندی نیشانداوە نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهان هەناردە بکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری وان دەهەژێنێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملن: ستراتیژییە نوێیەکەی ترەمپ لەگەڵ دیدگای ئێمەدا یەکدەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ڕووی لە تورکیا کردووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانى کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر له هەولێر داوای ATM دەکەن
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا کرا
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی فەرمانێک بۆ زیادکردنی کرێی وانەبێژان دەردەکات
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بەشێکی خەرجی فەرمانگەکانی ڕاگرت
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق: هەموو شایستە داراییەکانی مووچەخۆران پارێزراون






