
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا نووسراوەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش خراوەتە بەردەم تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرج کردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی داوە، ئەمڕۆ یەکشەممەش دوای دەستپێکردنی دەوامی فەرمی نووسراوی خەرجکردنی مووچە خراوەتە بەردەم تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بۆ دەستپێکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکان و ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە نووسراوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لەسەر ئەو مەرجانە کراوەتەوە کە پێشتر لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە دانرابوون. گرنگترینیان بریتین لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و پێدانی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بە بەغدا.
لەلایەکی دیکە: بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ بە ئاڤایان ڕاگەیاند، پرۆسەکە تەنها پێویستی بە چەند ڕێکارێکی کارگێڕی و ڕێکخستن ماوە و لە نزیکترین کاتدا هەناردەی نەوتی کوردستان دەست پێ دەکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی بۆ ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ نیشان داوە. بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، ناردنی ئەم بڕە پارەیە لەسەر بڕیاری خەرجکردنی مووچە لە بەغداوە وەستابوو، تاوەکو ڕادەستی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراقی بکەن.
ئەمڕۆ چی ڕوودەدات: ئاڤا زانیویەتی ئەمڕۆش شاندێکی دیکەی کوردستان گەیشتوونەتەوە بەغدا بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان، بەتایبەت لەسەر پرسەکانی نەوت و داهاتە نانەوتییەکان. بڕیارە ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی وزاریی حکومەتی عێراق کۆ ببنەوە و پرسی ناردنی مووچە، هەناردەکردنەوەی نەوت و چۆنییەتی پێدانی داهاتی نانەوتی تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیان بێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای گوت، "ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان مەرجەکان جێبەجێ بکات، ئەوا ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بڕیاری ناردنی پارەکە دەدرێت و لە ڕۆژانی چوارشەممە یان پێنجشەممەدا مووچە دەنێردرێت."
هاوکات: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانیش ئامادەکاریی تەواوی کردووە و ڕایگەیاند: "هەرکات پارە لە بەغداوە بنێردرێت، هەمان ڕۆژ لیستی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیێنین و ڕۆژی دواتر دەست بە دابەش کردنی دەکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
نرخی مسقاڵێک زێڕ گەیشتە یەک ملیۆن و 60 هەزار دینار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
نرخی مسقاڵێک زێڕ گەیشتە یەک ملیۆن و 60 هەزار دینار
- بزنس
- 45 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتی 11 مانگی ساڵی 2025ـی بڵاوکردەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکات
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە



