
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت، هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و داهاتی گومرگی ڕێککەوتوون، بڕیارە لەم هەفتەیە مووچەی مانگی شەش خەرج بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: شاندێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدان، لەگەڵ لیژنەکانی وەزارەت لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە. مووچە، داهاتی نانەوتی و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت پرسی گەرمی گفتوگۆکانیانە.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە ئاڤای گوت، "لە گفتوگۆی نێوان شاندەکان پرسی نەوت و داهاتی گومرگی یەکلایی کراوەتەوە و گفتوگۆ لەسەر باج و ڕسوماتی وەزارەتەکان دەکرێت."
ئەمەش بزانە: هەفتەی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ڕەزامەندی لەسەر خەرج کردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دا، خەرجکردنی پارەکەش پەیوەستکراوە بە جێبەجێکردنی سێ مەرج، کە بە گوتەی ڕێباز حەملان، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسای کارگێڕی مەرجەکانی بەغدا جێبەجێ کراون و دەبێت لەم هەفتەیە مووچەی مانگی شەش خەرج بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی دیکەی ئاڵوگۆڕی دیل لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەڕێوەچوو
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بەچڕی یەمەن بۆردوومان دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دژەتیرۆری عێراق مەترسیدارترین "تیرۆریست"ـی لە بەغدا دەستگیرکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
23 ئاب
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش خراوەتە بەردەم تەیف سامی