
قەزای شنگال - وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ پشتیوانیکردنی کوردانی ئێزدی لە شنگال، بڕیاریدا ئەو ماوەیە درێژ بکاتەوە کە بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی تاپۆکردنی کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکان لە ناوچەکە دیاریکرابوو.
چیرۆکی سەرەکی: پێشتر ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 29ی تەممووز بڕیاریدابوو بە لێخۆشبوون لە مامەڵەکانی بەناوکردنی خانوو و یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ پێکهاتەی ئێزدی لە شنگال، قەحتانیە، عەدنانیە و حەتین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئاسایی ڕۆژی سێشەممەدا 26-8-2025، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی نیشاندا لەسەر هەموارکردنەوەی بڕیاری ژمارە (227ی ساڵی 2025) و درێژکردنەوەی ئەو وادانەی کە لە بڕیارەی پێشوودا دانرابوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی بڕیارەکەی پێشوو، حکومەت ڕێکارەکانی تاپۆکردنی خانوو و یەکەکانی نیشتەجێبوونی بۆ ئێزدییەکان لە کۆمەڵگەکانی (شنگال، قەحتانیە، عەدنانیە و حەتین) ئاسان کردبوو، ئەویش لەڕێگەی لابردنی مامەڵەکانیان لە سیستەمی وەرگرتنی پارەی ئەلیکترۆنی و ڕاسپاردنی بانکەکان بۆ درێژکردنەوەی کاتی کارکردنیان.
بۆچی گرنگە: ئامانج لەم بڕیارە خێراکردنی پرۆسەی تاپۆکردن و گەڕاندنەوەی مافی موڵکدارییە بۆ پێکهاتەی ئێزدی کە بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە ڕووبەڕووی زیانێکی گەورە بوونەوە. درێژکردنەوەی ماوەکە دەرفەتی زیاتر دەدات بۆ ئەوەی زۆرترین هاووڵاتیی ئێزدی سوودمەند بن لەم ئاسانکارییانە و ببنە خاوەنی موڵکی خۆیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتی 'پرۆسەی ئاشتی' لە تورکیا دەگاتە قۆناغی کۆتایی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتی 'پرۆسەی ئاشتی' لە تورکیا دەگاتە قۆناغی کۆتایی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: ئێران پابەندنی ڕێککەوتن نابێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و لەبارەی سەرۆککۆمار بڕیار دەدات






