لۆگۆی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، جەخت لەوەدەکاتەوە کە شاندەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بەشێکی زۆری پرسەکان ڕێککەوتوون و دەڵێت، جیاوازییەکە تەنیا 20 ملیاردینارێکە و چاوەڕوان دەکرێت دوای ناردنی مووچەی مانگی شەش، لیژنەکان لەسەر داهاتی نانەوتی ڕێککەون.
وێنە گەورەکە: پێشتر هەولێر و بەغدا ڕێککەوتبوون لەسەر ئەوەی بۆ ناردنی مووچەی هەردوو مانگی پێنج و شەش 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بنێردرێت، بەڵام ئێستا بەغدا بەوە ڕازی نییە و دەڵێت، "بەپێی ڕێککەوتنە نوێیەکە مووچە دەنێرم".
لێدوانی فەرمی: شوان کەلاری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەئاڤای وت، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لیژنەکانی ڕاسپاردووە، پێش کۆبوونەوەی داهاتوو، ڕاپۆرتەکانیان تەواو بکەن، ئەگەر شاندەکان نەگەنە ڕێککەوتن، پەنا بۆ دادگەی فیدرالی دەبردرێت و دەبێت ئەوان پرسەکە یەکلایی بکەنەوە.
سەبارەت بە مووچەی مانگی حەوت، ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەدا، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شەش لە بەغدا خەرج دەکرێت، ئەگەر ڕێککەوتن بکرێت مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش خەرج دەکرێت.
لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، شوان کەلاری ڕوونیکردەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت ڕۆژانە گەیشتووەتە 200 هەزار بەرمیل و بەم نزیکانە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
دیمهنی ئازاردانی سهگێک كاردانهوهى لێدهكهوێتهوه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا مهترسییهكی ئهی ئای بۆ سهر هاووڵاتییان ئاشكرا دهكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی نەورۆز دووچاری قەیرانێکی دارایی سەخت بووەتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکدانەوەی فەلەکی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی 2026 دیاری دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین ئێسکی دایناسۆری جیهان دەدۆزریتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەدرێت
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێباز حەملان هۆكاری نەناردنی 120 دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا ئاشكرا دەكات