ئەندامێکی دەم پارتی بۆ ئاڤا: ئازادنەکردنی ئۆجەلان کۆتایی بە پرۆسەی ئاشتی دەهێنێت
- کوردستان
- 27 ئاب

محەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی وەڵامی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەداتەوە و دەڵێت، "نەمانی هیوا بۆ ئازادکردنی ئۆجەلان واتای کۆتاییهێنانە بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، داواشمان لە کۆمیسیۆن کردووە تا سەری ساڵ پرسی چارەنووسی چەکدارانی پەکەکە بە یاسایی بکرێت".
چیرۆکی سەرەکی: نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕایگەیاندبوو، لە کۆمیسیۆنی هاوپشتیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی، هیچ هەوڵێک لەبارەی ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندان لەئارادا نییە و بچووکترین هەوڵ و داواکاریش لەو بارەیەوە نەدراوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی سەبارەت بە لێدوانەکەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بۆ ئاڤا میدیا قسەی کرد و ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا کۆمسیۆن و سەرۆکی پەرلەمان هیچ قسەیەکییان لەسەر ئۆجەلان نەکردووە، بەڵام نەمانی هیوا بۆ ئازادکردنی ئۆجەلان واتای کۆتاییهێنانە بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، "داواشمان لە کۆمیسیۆن کردووە تا سەری ساڵ پرسی چارەنووسی چەکدارانی پەکەکە بە یاسایی بکرێت".
- کارەکانی کۆمیسیۆنی هاوپشتیی نیشتیمانی، دیموکراسی و برایەتی لە کارەکانی بەردەوامە و هەرجارەو گوێ لە کۆمەڵەیەکی جیاواز دەگرن.
- "ئێمە چەند جارێک وەک دەم پارتی داوامان کردووە، شاندێکی کۆمیسیۆن سەردانی ئیمراڵی بکات و بیڕوبۆچوونی ئۆجەلان لەسەر چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی کارەکانی کۆمیسیۆن وەربگرێت، ئەگەر کۆمیسیۆن دیالۆگ لەگەڵ ئۆجەلان نەکات کە ئەو کارەکتەری سەرەکی پرۆسەکەیە، ئەوا بەرەپێشچوونی ماوەی چارەسەری ئەستەمە".
سەبارەت بە سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی، کەماچ وتی، شاندی دەم پارتی بەردەوام سەردانی ئیمراڵی دەکات، ئەمە سەردانێکی ڕۆتینییە، بەڵام پێویستە مەرجەکان بۆ ئۆجەلان بگۆڕدرێت و هەموو کەس بتوانێت سەردانی ئیمراڵی بکات.
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی، گوایە پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە و ڕادەستکردنەوەی حەشارگەکانییان بە دەوڵەتی تورکیا، کەماچ دەڵێت: هیچ پرۆسەیەکی چەکدانان بە نهێنی ناکرێت، تا پرۆسەکە بە یاسایی نەکرێت، هێج پرۆسەیەکی دیکەی چەکدانان ناکرێت.
کەماچ گلەیی لە زمانی دەسەڵاتی تورکیا هەیە و دەڵێت: بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەردەوام بێت، پێویستە زمانی قسەکردنی دەسەڵات بگۆڕدرێت بۆ ئەوەی زمانی ڕۆژنامەنووسان و میدیاکانیش گۆڕانکاری بەسەردابێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شاندی دەم پارتی داوای لە کۆمیسیۆن کردووە تا سەری ساڵ" پرسی چەکدانانی پەکەکە، گەڕانەوەی چەکدارانی پەکەکە بۆ ناو شار، پرسی دانانی قەییووم و ئازادکردنی بەندکراوەکان لە کۆمیسیۆن بە یاسایی بکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتی 'پرۆسەی ئاشتی' لە تورکیا دەگاتە قۆناغی کۆتایی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتی 'پرۆسەی ئاشتی' لە تورکیا دەگاتە قۆناغی کۆتایی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: ئێران پابەندنی ڕێککەوتن نابێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و لەبارەی سەرۆککۆمار بڕیار دەدات






