
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان
ئاڤا نیوز
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستی بە هەڵمەتێک کردووە بۆ ڕوونکردنەوەی شەڕەکەی لالەزار بۆ ڕای گشتی. لە یەکەم هەنگاوی ئەم هەڵمەتەدا، دوێنێ قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و جێگری سەرۆکوەزیران، لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس لە سلێمانی کۆبووەوە.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی هێزەکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە جۆرەها چەک هێرشیان کردە سەر لالەزار کە شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی و براکانیەتی؛ لە شەڕەکەدا دەیان کەس کوژران و سەدان کەسی دیکەش دەستگیرکران یاخود بێسەروشوێن بوون، ئەمەش نیگەرانی تەواوی خەڵکی کوردستان و شاری سلێمانی لێکەوتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، ڕۆژنامەنووسان نیگەرانی و بێتاقەتی خەڵکی سلێمانییان بە قوباد تاڵەبانی گەیاند، بەتایبەتی لەسەر دیارنەمانی هەندێک گەنج لە لالەزار. داوایان کرد کە ئەگەر ئەو گەنجانە ماون، کەسوکاریان دڵنیا بکرێنەوە و ڕوونکردنەوەی پێویست بدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خاڵێکی سەرنجڕاکێشی کۆبوونەوەکە لەو ساتەدا بوو کە قوباد تاڵەبانی چووە ژوورەوە بۆ لای ڕۆژنامەنووسان. دوای سڵاو کردن، یەکسەر بە پێکەنینەوە گوتی: "ئاڤای لێ نییە." ئەم دەربڕینە، کە لە ماوەی ڕابردوودا لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکان لە سلێمانی و شارەکانی دیکەدا بووەتە جۆرێک لە ترێند، ئاماژەیە بۆ نەبوونی مایکی "ئاڤا" (AVA) لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییانە وەک پڕبینەرترین میدیای کوردستان. کە خەڵک بۆ گەیاندنی داواکاری و دەنگیان بەردەوام داوای مایکی ئاڤا دەکەن.
باکگراوند: بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی هێزێکی زۆری ئەمنیی یەکێتی بە چەکی قورسەوە هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار و شوێنی مانەوەی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، دوای شەڕێکی سێ کاتژمێری ناوبراو و پۆڵاد شێخ جەنگی برای و ژمارەیەکی زۆر کەسی دیکە دەستگیر کران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتی 'پرۆسەی ئاشتی' لە تورکیا دەگاتە قۆناغی کۆتایی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتی 'پرۆسەی ئاشتی' لە تورکیا دەگاتە قۆناغی کۆتایی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: ئێران پابەندنی ڕێککەوتن نابێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و لەبارەی سەرۆککۆمار بڕیار دەدات





