
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و مووچەی فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ئیمزا کرد.
چیرۆکی سەرەکی: چەند مانگێکە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی ناهەمواردان بەهۆی ئەوەی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە مووچەکانیان ڕاگیراوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەرێم سەرجەم پابەندییە یاساییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە بە ئامانجی ئەوەی شایستەی دارایی مووچەخۆران لە کێشە سیاسییەکان دوربخرێتەوە.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی واژۆ کرد و ئاراستەی بەڕێوەبەری ژمێریاریی وەزارەتەکەی کردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەری ژمێرکاری زووتر لە دەوام دەرچووە نەتوانراوە ئەمڕۆ پارە بنێردرێت، بۆیە ئەگەر ڕێکارەکانی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان زوو تەواو بکرێت ئەوا پارەکە ڕۆژی یەکشەممە دەگات، ئەگەرنا دەکەوێتە ڕۆژی دووشەممە.
زانیاریی زیاتر: واژۆکردنی نووسراوەکە دوای ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بوو لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، کە ئەمڕۆ بەیانی کاتژمێر 10 بە کاش بۆ لقی هەولێری بانقی ناوەندی نێردرا.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەر کاتێک پارە بگات دوای چەند کاتژمێرێک خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکرێتەوە، ڕۆژی دواتر بەشێوەی کاش لەلایەن بانقەکان و بە دیجیتاڵی لەلایەن هەژماری من دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و هەفتەی داهاتوو سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرفتی ناردنی مووچەی مانگی شەش چارەسەر کراوە بەڵام کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە بەتەواوی چارەسەر نەکراون، بۆ مووچەی مانگی حەوت و مانگەکانی تر ئەبێ ڕێککەوتن بکرێت.
دوو ئاستەنگ لەبەردەم مووچەی مانگەکانی تر هەیە؛-
هەناردەکردنەوەی نەوت، ئەم پرسە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە و تەنیا هەناردەکردنەوەی ماوە، ئەویش لەسەر هەندێ کێشە وەستاوە لەنێوان حکومەتی عێراق و کۆمپانیاکان، دەبێت بەزوویی چارەسەر بکرێن، بەپێی زانیارییەکانی ئاڤاش ئێستا بڕی بەرهەمی نەوتی کوردستان لە 200 هەزار بەرمیل نزیک بووەتەوە.
لەبارەی داهاتی نانەوتیش حکومەتی عێراق لیژنەیەکی چوار کەسی پێکهێناوە، بڕیارە یەکشەممەی داهاتووش لیژنەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بچێتە بەغدا بۆ ئەوەی ئەم پرسە یەکلایی بکەنەوە، ئەگەر نەیانتوانی بگەنە ڕێککەوتن، ئەوا یەکلاکردنەوەی کێشەکە بە دادگای فیدراڵی یان ئەنجوومەنی شوورای دەوڵەت دەسپێردرێت، لەوێ هەر بڕیارێک بدرێت دەبێت هەردوولا پێیەوە پابەند بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
نەوزاد هادی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
نرخی مسقاڵێک زێڕ گەیشتە یەک ملیۆن و 60 هەزار دینار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
نرخی مسقاڵێک زێڕ گەیشتە یەک ملیۆن و 60 هەزار دینار
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتی 11 مانگی ساڵی 2025ـی بڵاوکردەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکات
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە




