
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجار، دوای هێرشی هێزەکانی یەکێتی بۆ سەر لالەزار و کوژران و برینداربوون و سووتان و بێسەروشوێن بوونی دەیان کەس، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە کۆنگرەی حیزبە سۆسیال دیموکراتەکان ڕایگەیاند: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم چەندین ئاڵنگاریدایە، شەرمەزارییەکی زۆرە لە ساڵی 2025 باسی ئەو ئاڵانگارییانە دەکەم.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی دوو ڕۆژە لە شاری سلێمانی کۆنگرەی حیزبە سۆسیال دیموکراتەکان بەڕێوەدەچێت، لە ئێستادا سەرۆکایەتیی ئەم هاوپەیمانیەتییە لەلایەن حیزبی میسری ئیجتیماعی دیموکراتی میسرییەوە بەڕێوەدەبرێت، بەڵام لە کۆتایی کۆنگرەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئەم پۆستە وەردەگرێت.
لێدوانی فەرمی: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانی وتارێکدا کە لە کۆنگرەکە پێشکەشیکرد باسی لەوەکرد: لە شاری سلێمانی بۆچوونەکان ئازادانە گوزارشتیان لێ دەکرێت و هەمیشە دیالۆگ بەسەر بێدەنگیدا سەردەکەوێت، کۆمەڵگەی ئێمە بەهێزتر دەبێت کاتێک ئازاد بێت و هەمووان جێگەیان ببێتەوە و دادپەروەر بێت.
بافل تاڵەبانی باسی دۆخی ئەمنی و شەڕ و ململانێکانی کرد و گوتی: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم چەندین ئاڵنگاریدایە، ئەو ئاڵنگاریانە تاقیکردنەوەن ئاخوە ئێمە تا چ ئاستێک دەتوانی دان بەخۆماندا بگرین، هێشتا چەندین وڵات و دەیان ملیۆن کەس بەدەست جەنگ و ململانێکان دەناڵێنن، شەرمەزارییەکی زۆرە لە ساڵی 2025 باسی ئەو ئاڵنگارییانە دەکەم.
وڵاتانی ڕۆژئاوا و یەکێتی ئەوروپا چۆن جورئەت دەکەن باسی دیموکراسی و مافی مرۆڤ بکەن کاتێک ڕێگە دەدەن ئەو ستەم و تۆقاندنە لە غەززە بکرێت.
ئێمە لە کوردستان دەزانین باجی شەڕ چیە و دەزانین خەڵاتی ئاشتی چییە، خەڵکی ئێمە کۆڵنادات بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی دیموکراسی، بۆیە ئێمە دەنگێک دەبین بۆ ئاشتی و دیموکراسی و دادپەروەری.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیاربوو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە کۆنگرەکەدا بکات، بەڵام بەرنامەی کارەکەی هەڵوەشایەوە و بەشداریی نەکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتی 'پرۆسەی ئاشتی' لە تورکیا دەگاتە قۆناغی کۆتایی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتی 'پرۆسەی ئاشتی' لە تورکیا دەگاتە قۆناغی کۆتایی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: ئێران پابەندنی ڕێککەوتن نابێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و لەبارەی سەرۆککۆمار بڕیار دەدات





