دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
- ژینگە
- 31 ئاب

دیمەنی شاری هەولێر لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان، هۆشداری بە سەرجەم دامودەزگا حكومی و پەیوەندیدارەكان دەدات؛ بەبێ هەماهەنگیی دەستەكە 'وەك لایەنی تایبەتمەند' نابێت هیچ جۆرە پشكنین و كارێكی چاودێری لە بابەتی ئەتۆمی، تیشكاوەری، كیمیاوی و بایۆلۆجی بكرێت.
وێنە گەورەكە: لیژنەیەكی پشكنینی حكومەتی فیدڕاڵ، بەنیازن ڕووپێوی بۆ كەشوهەوای شار و ناوچە ئاوەدانەكانی هەرێمی كوردستان بكەن و شاندێكی شارەزای ئەو بوارە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان.
گرفتەكە چییە: لەپێناو دڵنیابوونەوە لە نەبوونی ماددەی تیشكاوەر (تیشكە زیانبەخشەكان) لە بەرگەهەوای هەرێمی كوردستان، بڕیاربوو هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ لەبارەی دڵنیابوونەوە لە پیسبوونی ماددە كۆگاكراوەكان بە ماددەی تیشكاوەرییەكان هەماهەنگی بكەن و بە هاوبەشی كاربكەن، كەچی لیژنەكەی بەغدا تاكلایەنانە و بێ ئاگاداری دەستەی ژینگە، لەگەڵ چەند دامودەزگایەك گفتوگۆی كردووە.
بڵاوكراوەی فەرمی: دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێكدا جەخت دەكاتەوە لەوەی؛ بەبێ هەماهەنگیى دەستەكە وەکوو لایەنی تایبەتمەند، نابێت هیچ جۆرە پشکنین و کارێکی چاودێری لە بابەتی ئەتۆمی، تیشکاوەری، کیمیایی و بایلۆجی بکرێت.
هەروەها سەبارەت بە مامەڵەی دامودەزگهکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ليژنەکانی پشکنینی حکومەتی فیدڕاڵی، پێویستە بە ڕەزامەندی و ئاگهداری دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە، شاندێكی حكومەتی فیدڕاڵ گەیشتنە شاری هەولێر، بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕووپێوی بۆ كەشوهەوای هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە دیوانی دەستەی ژینگە ئەنجامدرا و نوێنەری وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانیش بەشداربوون، بڕیار درا کارى هەماهەنگى و پێکەوەیی لەنێوان تیمى هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵدا ئەنجام بدرێت؛ بۆ ئەوەى بە تەندروستترین شێوە ئەو بابەتانەى پەیوەستن بە ماددەى تیشکاوەرى، لە چوارچێوەى ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و پاڵپشت بە یاسا و ڕێنماییەکان، مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، بە تایبەت لە بوارەكانی:
یەكەم: پشكنین بۆ كارگەكانی كەرەستە جۆراوجۆرەكان بكرێت، بە تایبەت ئەو ماددە خامانەی لە شارەكانی دیكەی عێراقەوە هێنراونەتە هەرێمی كوردستان بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئاخۆ بە ماددەی تیشكاوەر پیسبوون یاخود نا.
دووەم: گومرگەكان ڕابسپێردرێن بە ڕێگریكردن لە داخیڵبوونی ئەو ماددانەی مەترسی تیشكی زیانبەخشییان لێ دەكرێت، لە دەروازە سنوورییەكاندا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی یونێسکۆ کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: هاوکارییەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان هەڵوێستێکی مێژوویی بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- ژینگە
- 31 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- ژینگە
- 31 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 29 کانوونی دووەم
شێخ دارا: بارانبارین تا زیاتر لە 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت






