نوێترین زانیاری لە بەغداوە؛ کەی گوژمەی دووەمی پارە دەنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت؟
- بزنس
- 31 ئاب

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق قسە بۆ ئاڤا دەکات
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 690 ملیار دیناری وەک گوژمەی یەکەم بۆ مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نارد، هێشتا 318 ملیار دینار ماوە بینێرت، وەزارەتی دارایی کوردستانیش دەڵێت دەست بە دابەشکردنی مووچە ناکرێت تاوەکو تەواوی پارە نەنێردرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق کە بەوردی ئاگاداری پرسی مووچەیە، بۆ ئاڤا نیوز وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە؛ ئایا کێشە بۆ ناردنی تەواوی پارە دروست بووە یان نا؟ چ هۆکارێکیش هەبووە تەواوی پارەکە بە یەک گوژمە نەنێردرا؟ شاندەکانی وەزارەتی دارایی و سامانە سروشتییەکان بۆ ڕێککەوتن لەبارەی داهاتی ناوخۆی نانەوتی و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کەی سەردانی بەغدا دەکەن؟
لێدوانی فەرمی: بەرپرسە باڵاکەی حکومەتی عێراق بە ئاڤای گوت: هیچ کێشەیەک بۆ ناردنی پارە دروست نەبووە، ئەمڕۆ یەکشەممە بانکی ناوەندیی عێراق کورتهێنانی هەبووە و پارەی پێویستی لەبەردەستدا نەبووە، بۆیە بە دوو گوژمە پارەکە دەنێردرێت، ئەگەر هیچ نەیەتە پێشەوە سبەی دووشەممە گوژمەی دووەم دەنێردرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ هەژماری من، مووچە بخاتە سەر هەژماری 144 هەزار و 350 مووچەخۆر، کە خانەنشین و مووچەخۆری وەزارەتەکانی تەندروستی، پەروەردە و خوێندنی باڵا بوون، بەڵام لەسەر پێشنیازی بەرپرسێکی حکومەتی کوردستان بڕیار دراوە بۆ سبەی دوابخرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای گوت: تاوەکو تەواوی پارە نەنێردرێت دەست بە دابەشکردنی مووچە ناکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەگەر سبەی دووشەممە گوژمەی دووەمی پارە بنێردرێت، هەر سبەی خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکرێتەوە و دووسبەی واتا سێشەممە لە بانکەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، هەژماری منیش سبەی ئێوارە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات.
گۆشەیەکی دیکە: لەبارەی چوونی شاندەکانی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش، بەرپرسە باڵاکەی حکومەتی عێراق بە ئاڤای گوت: بڕیارە سێشەممە یان چوارشەممەی ئەو هەفتەیە هەردوو شاندەکە سەردانی بەغدا بکەن و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆببنەوە بۆ چارەسەرکردن و لابردنی هەردوو لەمپەرەکەی بەردەم ناردنی مووچە.
دەبێت هەردوولا بەزووترین کات ڕێکبەون لەسەر پشکی بەغدا لە داهاتی ناوخۆی کوردستان، دەستیش بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بکرێتە، ئەگەرنا حکومەتی عێراق چیتر ئامادە نییە هاوشێوەی مانگەکانی پێنج و شەش بێ ڕێککەوتن پارە بنێرێت و سوودانی لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەم پەیامەی بە وەزیرانی کورد ڕاگەیاندووە.
ئەمەش بزانە: پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی شەش یەک تریلیۆن و 8 ملیار دینارە، ئەم مانگە پارەی مووچە زیادی کردووە، مانگی ڕابردوو 974 ملیار دینار بوو. ئاڤا زانیویەتی ئەم پارە زیادەیە هی خانەنشینانی نوێیە، بەشێکیان شەش مووچەیان وەرنەگرتووە، لەگەڵ مووچەی مانگی شەش مووچە بۆ نزیکەی نۆ هەزاریان بەستراوە و شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار



