ڕوونکردنەوەیەک لە هەژماری منەوە بۆ ئەو مووچەخۆرانەی کارتی بانکییان کارا نەکراوە
- بزنس
- 31 ئاب

مووچەخۆرێک لە کاتی وەرگرتنی مووچە لەڕێگەی هەژماری من. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەشێك لە بەشداربووانی پرۆژەی "هەژماری من" ساڵێك زیاترە كارتی هەژمارەكەیان وەرگرتووەتەوە، بەڵام تا ئێستا كارا نەبووە، تیمی "هەژماری من" ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "لە ئایندەیەکی نزیک کێشەکە چارەسەر دەکەین."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەفتەیە 465 هەزار و 600 مووچەخۆر لەڕێگەی ئامێرەکانی ئای تی ئێم مووچە وەردەگرن، تاوەکو ئێستاش لەکۆی نزیکەی یەک ملیۆن مووچەخۆر، 900 هەزاریان تۆمارکراون.
زانیاریی زیاتر: نزیکەی 75 هەزار مووچەخۆر هەرچەندە کارتی بانکییان پێدراوەتەوە، بەڵام ناتوانن مووچەی پێ ڕابکێشن، بەشێک لەو مووچەخۆرانە زیاتر لە ساڵێکە کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: تیمی "هەژماری من" بە ئاڤایان وت، هۆکاری ئەکتیڤ نەکردنی ئەو کارتانە بۆ دانانی ئەی تی ئێم لەلایەن بانکەکان دەگەڕێتەوە، چونکە بۆ یەک هەزار مووچە خۆر، یەک ئامێر دادەنرێت، بەگوێرەی ڕێژەی مووچەخۆران ئامێر دانەنراوە.
لەبارەی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، تیمی "هەژماری من" ڕایانگەیاند، "لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئەو کێشەیە بەتەواوەتی چارەسەر دەکەین و کارتەکان کارا دەبن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 58 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




