وەزارەتی دارایی: جگە لە موڵکەکانی شاسوار عەبدولواحید دەستمان بەسەر موڵکی ژمارەیەک کۆمپانیای دیکەشدا گرتووە
- هەواڵ
- 2 ئەیلوول
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی دەستگیرکراوی جووڵانەوەی نەوەی نوێ - چاڤی لاند - چیای گۆیژە (گرافیکی ئاڤا)
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی موڵکەکانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوێ ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیێنێت، تەنیا ئەو نییە، بە بەهای 110 ملیار دینار دەستیان بەسەر موڵکی ژمارەیەک کۆمپانیای دیکەشدا گرتووە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردووشدا بڕی 25 ملیار دینار بە کاش لە ژمارەیەک کۆمپانیا وەرگیراوەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: دەستبەسەرداگرتنی موڵکەکانی شاسوار عەبدولواحید یاساییە، دوای یەکلابوونەوەی دۆسیەکە لە دادگا بە قازانجی وەزارەت، موڵکە دەستبەسەرداگیراوەکان لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێن.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی ڕوونی کردووەتەوە:
- قەرزەکان بە ناوی کۆمپانیای نالیا و چاڤییەوە وەرگیراون، بۆیە ڕێکكاری یاسایی بەرامبەر کۆمپانیاکان دەگیرێتەبەر نەک خاوەن کۆمپانیا، گۆڕینی خاوەندارێتی کۆمپانیا کاریگەری لەسەر قەرز و پابەندییەکان نابێت.
- قەرزەکان لە ساڵانی 2010 و 2011 وەرگیراون و بڕیار بوو لە ماوەی دوو ساڵدا بگەڕێنرێنەوە، بەڵام نەگەڕێنراونەتەوە، دۆسیەکە لە ساڵی 2015ـەوە لە دادگا بووە و لە 2021 بە قازانجی وەزارەت یەکلایی بووەتەوە.
- کۆمپانیاکان بەدەر لە یاسا بارمتەکانیان چەند جارێک گۆڕیوە، دواجار چوار پارچە زەوییان وەک بارمتە داناوە کە لە بنەڕەتدا سەوزایی و خزمەتگوزاری بوون و نایاسایی بوون. دوای ڕاستکردنەوەی پێشێلکارییە یاساییەکان و وەرگرتنی بڕیاری کۆتایی لە دادگا، 60 موڵک دەستنیشانکراون کە شایستەی فرۆشتنن.
گۆشەیەکی دیکە: وەزارەتی دارایی ڕوونی کردووەتەوە: بەپێی بڕیاری دادگا و بەڵگەنامە یاساییەکان کار دەکەن، لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە بەهای زیاتر لە 110 ملیار دینار موڵک دەستی بەسەرداگیراوە و 25 ملیار دیناری قەرزیس بە کاش گەڕێنراوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.
لێدوانی فەرمی: لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤایان وت: ئەو موڵکانەی بە بەهای زیاتر لە 110 ملیار دینار دەستیان بەسەرداگیراوە هی شاسوار عەبدولواحید و کۆمپانیاکانی نین، بەڵکو هی کۆمپانیای ترن، ئەو 25 ملیار دینارەیشی لە ساڵانی دیکە بە کاش وەرگیراوەتەوە، بەهەمانشێوە هی کۆمپانیاکانی شاسوار عەبدولواحید نین، بەڵکو لە کۆمپانیای دیکە وەرگیراونەتەوە.
لەلایەکی دیکە: شاسوار عەبدولواحید 80 سکاڵای دیکەی لەسەرە، 10 سکاڵایان جۆراوجۆرن، 70 یان لەسەر پشکەکانی چاڤیلاندن.
باکگراوند: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە ماوەی ڕابردوو لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێکی پێشووی حیزبەکەی بەناوی شادی نەوزاد بەتۆمەتی ناوزڕاندن دەستگیر کرا، ئەمڕۆش لەلایەن دادگاوە بە پێنج مانگ زیندانیکردن سزا درا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





