لە مانگێکدا زیاتر لە 27 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی 'شار'یان لە سلێمانی کردووە
- تەندروستی
- 3 ئەیلوول

نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی
ئاڤا نیوز
لە مانگی ڕابردوو زیاتر لە 27 هەزار و 593 کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە لە سلێمانی، کە 444 کەسیان حاڵەتی شکانیان هەبووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، 20 هەزار و 69 نەخۆش سەردانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان کردووە، شەش هەزار و 593 کەس سەردانی بەشی "ئۆپی دی"یان کردووە، 870 نەخۆش چوونەتە بەشی گورچیلەی دەستکردی نەخۆشخانەکە.
ژمارەکان وا دەڵێن: پێنج هەزار و 506 کەس لە نەخۆشخانەکە ماونەتەوە، هەزار و 820 نەخۆش لە بەشی فریاکەوتن و 624 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری بوون، 780 کەس لە بەشی هەناوی و 444 کەسیش حاڵەتی شکانیان هەبووە، 282 نەخۆشی دیکە لە بەشی هەناوی مێشک و دەمار داخڵ کراون.
زانیاریی زیاتر: لەو ماوەیە 910 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر کراون لەوانە: 132 نەشتەرگەریی قەستەرە (کردنەوەی سینگ)، 90 نەشتەرگەریی شەبەکە و باڵۆن، 28 نەشتەگەریی منداڵان.
ئەمەش بزانە: لە نەخۆشخانەکە 63 هەزار و 868 شیکاری تاقیگەیی، هەزار و 408 هێڵکاری دڵ، پێنج هەزار و 926 تیشک، 231 ئیکۆ، 775 چارەسەری سرووشتی کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم