ئەنجوومەنی ڕاژە: نیوەی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا بە گەندەڵی دامەزراون
- هەواڵ
- 3 ئەیلوول

باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دوای وردبینیكردن دەركەوتووە نیوەی ئەو مامۆستایانەی خوێندنی باڵا كە گرێبەستیان بۆ كراوە، شایەن و شایستە نەبوون، واتا بە گەندەڵی گرێبەستیان بۆ کراوە و دامەزراون.
چیرۆکی سەرەکی: لە مانگی 10ـی ساڵی ڕابردوودا، بڕیاری دامەزراندنی گرێبەست بۆ وانەبێژانی سەر بە خوێندنی باڵا دەرچوو، چوار هەزار و 100 مامۆستا دامەزران. دواتر، فایلەکانیان ڕەوانەی ئەنجوومەنی ڕاژە کرا و چەند مانگێکە لیژنەیەک سەرقاڵی وردبینیی زانیاری و بڕوانامە و ئەزموونیانە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی کە پرۆسەی وردبینی ئەمڕۆ تەواو بووە و وەڵامی نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران ئامادەیە سەبارەت بە شایستەبوونی ئەو مامۆستایانە. بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەڵامەکە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی مەرجەکان، مامۆستایانی زانکۆ پێویستە خاوەنی بڕوانامەی ماستەر بن و نازناوی زانستیان هەبێت، بەڵام زیاتر لە نیوەی ئەو کەسانەی دامەزراون ئەو مەرجانەیان تێدا نەبووە، واتە زیاتر لە دوو هەزار کەس شایستەی گرێبەست نین.
پێشتر، ئاڤا بەدواداچوونی بۆ دامەزراندنی بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین کردبوو کە بە ناشایستەیی دامەزرابوون لە ئەنجامدا، لیژنەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا پێکهێنرا و ئەنجوومەنی ڕاژەش دەستیکرد بە وردبینی لە فایلەکانیان.
لەلایەکی دیکەوە: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئاڤای ڕاگەیاند کە زیاتر لە هەزار و 200 کەس لەو گرێبەستکراوانە کێشەیان لە دۆسیەکەیاندا هەیە و گرێبەستەکانیان هەڵدەوەشێنرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






