بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی نوێ لەنێوان هەولێر و بەغدا لیژنەیەکی هەمیشەیی پێکدەهێنرێت
- بزنس
- 3 ئەیلوول

هەردوو لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی یەکخستنی هەموو باج و ڕسوماتێکی گومرگی لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، لیژنەیەکی هەمیشەیی لەنێوان هەردوولا پێکهێنراوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای سێ مانگ لە دروستبوونی کێشە لەسەر باج و پێناسی گومرگی لەنێوان هەولێر و بەغدا، ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری بڕیاریدا لیژنەیەکی هەمیشەیی پێکبهێنێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە و یەکخستنی ڕێکارە گومرگییەکان لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان. بڕیارە ئەم لیژنەیە سوودێکی بەرچاوی بۆ بازرگانان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان هەبێت و ببێتە هۆی کەمکردنەوەی نرخی هەندێک کاڵا.
شێوازی جێبەجێکردن: لیژنەکە، کە پێنج لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی عێراق و حکومەتی کوردستان ئەندامن تێیدا، دوو ئەرکی سەرەکی دەبێت، تاوتوێکردن و پێشنیازکردن بەمەبەستی یەکخستنی جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان. هەروەها یەکخستنی پێناس و باجی گومرگی.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا حکومەتی عێراق بڕیاری ژمارە 270ـی دەرکردووە و دەستکاریی بەهای گومرگی نزیکەی هەزار و 200 کاڵای کردووە. هەرچەندە لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە ڕاوێژ بە حکومەتی هەرێم بکرێت و بڕیارەکە پێکەوە جێبەجێ بکرێت، بەڵام بە بێ ڕاوێژکردن بە حکومەتی هەرێم، بڕیارەکە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەمەش کێشەی دروست کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک بە ئاڤای وت، ئەگەر پێشتر بەهای ئایفۆنێک هەزار دۆلار بووبێت و 15% باجی لەسەر بووبێت (150 دۆلار)، ئێستا حکومەتی عێراق بەهای هەمان ئایفۆنی کردووەتە دوو هەزار دۆلار، بەمەش باجەکەی بۆ 300 دۆلار بەرز دەبێتەوە. کاتێک بازرگانانی کورد کاڵاکانیان لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە هاوردە دەکەن، تەنیا 150 دۆلار باج دەدەن. بەڵام کاتێک ئەو کاڵایانە دەنێرنە ناوەڕاست و خوارووی عێراق، لە بازگەکانی وەک مووسڵ و کەرکووک، بارەکانیان ڕادەگیرێن و داوای لێیان دەکرێت 150 دۆلارە زیادەکەی دیکە بدەن. ئەم جیاوازییە لە پێناسەی گومرگیدا کێشەیەکی زۆری بۆ بازرگانان دروست کردووە.
خاڵە ئەرێنییەکان: بە دامەزراندنی ئەم لیژنەیە، چاوەڕوان دەکرێت هەموو باج و ڕسوماتی گومرگی لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق یەک بخرێت، ئەمەش کۆتایی بە ڕاگیرانی بارە بازرگانییەکان لە بازگەکان دەهێنێت و خێراتر و ئاسانتر دەبن. هەروەها، ئەو کاڵایانەی باجیان لەسەر کەمکراوەتەوە، نرخەکانیان هەرزان دەبن و ئەمەش بە قازانجی هاووڵاتییان دەشکێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار



