کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز لە بەغدا دەکرێت؛ سوودانی بڕیار لەبارەی لابردنی لەمپەرێکی بەردەم مووچە دەدات
- بزنس
- 6 ئەیلوول

گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
لەسەر مووچە و ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە لە بەغدا کۆبوونەوەیەک بکرێت و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیار لەسەر لابردنی لەمپەرێکی بەردەم مووچە دەدات.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامن، لە ئێستادا دوو پرسی سەرەکی ماون کە پێویستیان بە ڕێککەوتن هەیە بۆ ناردنی مووچە، یەکەم؛ هەناردەکردنەوەی نەوت، دووەم؛ داهاتی ناوخۆ. شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو کۆنووسێکیان لەبارەی داهاتی ناوخۆ ئامادەکردووە.
زانیاریی زیاتر: شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێکی گشتگیریان لەبارەی سەرجەم داهاتەکانی ناوخۆ، لە گومرگ و دەروازە سنوورییەکانەوە هەتا پارەی ئاو و کارەبا، ئامادەکردووە، کە تێیدا ڕوونکراوەتەوە چەند داهات بۆ حکومەتی هەرێمە و ئامادەن چەند بدەنە بەغدا. ئەوان پشتیان بە بەڵگەنامەی یاسایی، وەک بڕگە و ماددەکانی دەستوور، یاسای بودجە، و یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی ژمارە 6ـی ساڵی 2019 بەستووە. بۆ نموونە، بەپێی بڕگەی دووی ماددەی 51ـی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی، داهاتی گومرگ و دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان بە ڕێژەی 50% بۆ هەولێر و 50% بۆ حکومەتی عێراق دەبێت، و هەمان شێوە بۆ سەرجەم داهاتەکانی تر.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بە ئاڤای وت: بۆچوونی شاندەکەی عێراق لەبارەی ڕاپۆرتەکەی حکومەتی کوردستان ئەرێنی بووە و پشتڕاستیان کردووەتەوە کە کوردستان لەسەر حەقە بەپێی دەستوور و یاسای بودجە. هەرچەندە ناکۆکی و بۆچوونی جیاواز هەبووە، بەڵام هەردوو ڕاپۆرتەکە یەکیان گرتووە و کۆنووسێکی هاوبەشیان نووسیوە، کە بڕیارە بدرێتە محەممەد شیاع سوودانی بۆ یەکلاییکردنەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سبەی یەکشەممە، کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە بەغدا ئەنجام دەدرێت. شاندی دانوستانکاری حکومەتی عێراق کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ لەگەڵ سوودانی کۆدەبنەوە و کۆنووسەکە و ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ شاندی کوردستان بە وردی دەخەنەڕوو. بەپێی سەرچاوەکەی ئاڤا، شاندەکەی عێراق تێگەیشتنی باشیان سەبارەت بە بۆچوونەکانی شاندی هەرێمی کوردستان هەیە لەبارەی داهاتی نانەوتی.
هەنگاوی داهاتوو: ئەگەر سوودانی سبەی بە ڕاپۆرتە هاوبەشەکە ڕازی بێت، ئەوا کێشەی داهاتی نانەوتی چارەسەر دەبێت و ڕاپۆرتەکە دەباتە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پەسەندکردنی، بەڵام ئەگەر سوودانی تێبینی لەسەر خاڵێک یان دوو خاڵ هەبوو، ئەوا داوا لە شاندی دانوستانکاری هەردوولا دەکرێت دووبارە کۆببنەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.
لەیەک نزیکبوونەوەی باش هەیە و زەحمەتە پرسی داهاتی نانەوتی ببرێتە دادگای فیدراڵی یان ئەنجوومەنی دەوڵەت. د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقیش، ڕایگەیاندووە کە لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی هەولێر و بەغدا زۆر پێشووەچوونی باش بەدەست هاتووە و پێشبینی دەکات لەم ڕۆژانەدا ڕێککەوتن بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر هەناردەکردنی نەوت ڕێککەوتن، بەڵام کێشەی سەرەکی ئێستا لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانە.
عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ، ڕایگەیاند میکانیزمێکی بەهێز لەنێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سرووشتییەکانی هەرێم دانراوە و هیوادارن بە زوویی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەست پێبکاتەوە.
کۆمپانیاکان داوای گەرەنتی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک و گەڕاندنەوەی قەرزەکانیان بە بڕی نزیکەی یەک ملیار دۆلار دەکەن.
باس خزەیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق، وتی کە ڕێککەوتنی نەوتی هەولێر و بەغدا نزیکە و بە پشتیوانی خودا لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکان و هەرێمی کوردستان دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
زیانلێکەوتووانی بانگەشەی هەڵبژاردن داوای قەرەبووکردنەوە دەکەن
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
فەرمانبەرانی سنووری ماددەی 140 لەو شوێنانە زەوی وەردەگرن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ڕێگە بە تیمی تورکیا نادات بچێتە غەززە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ دیارنەمانی 240 دەفتەر دۆلاری یانەی نەورۆز دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا مهترسییهكی ئهی ئای بۆ سهر هاووڵاتییان ئاشكرا دهكات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی نەورۆز دووچاری قەیرانێکی دارایی سەخت بووەتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکدانەوەی فەلەکی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی 2026 دیاری دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین ئێسکی دایناسۆری جیهان دەدۆزریتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەدرێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
داتا و زانیاریی لەبارەی یەکسانکردنی بڕوانامە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێباز حەملان هۆكاری نەناردنی 120 دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا ئاشكرا دەكات