
سەقفی چێشتخانەیەک لە نەجەف داڕما
ئاڤا نیوز
هێشتا چەند کاتژمێرێک بەسەر ڕووخانی پردەکەی کەربەلا تێنەپەڕیووە، لە پارێزگای نەجەفیش سەقفی چێشتخانەیەک داڕما و بەهۆیەوە لانیکەم کەسێک بە سەختی برینداربوو.
وێنە گەورەکە: لە دروستکردنی باڵەخانە و پڕۆژەکاندا لە عێراق زۆر کات ڕەخنەی ئەوە دەگیرێت کە بەبێ ڕەچاوکردنی سەلامەتی مۆڵەتی کردنەوەیان پێدەدرێت، دواتریش ڕووخان، سووتان و داڕمانی پڕۆژەکان گیانی خەڵکی مەدەنی دەکاتە قوربانیی.
لێدوانی فەرمی: عەلی تویج، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانی نەجەف ڕایگەیاند، لە ناوچەی ئەبو سخەیەری باشووری نەجەف سەقفی چێشتخانەیەک داڕماوە بەهۆیەوە کرێکارێک بەسەختی برینداربووە، لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و گەڕانیش بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی دیکە کە ڕەنگە لە شوێنی ڕووداوەکەبووبن بەردەوامە.
باکگراوند: ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە، دوێنێ ئێوارە لە سەر ڕێگای بەغدا - کەربەلا پردێک لە قۆناغی دروستکردنی داڕما. لەماوەی دوو مانگدا لە دوو پارێزگای عێراق بەهۆی خراپی کوالێتییەوە دوو پرد داڕماون، زستانی ڕابردووش دیمەنی تێکچوونی پردێک لە بەغدا بڵاوکرایەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






