
شەشەمین پێشانگای خانووبەرە لە هەولێر دەکرێتەوە
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و بە سپۆنسەری سەرەکی ئاڤا میدیا، شەشەمین پێشانگای INVEST EXPO بۆ وەبەرهێنان و خانووبەرە لە هۆڵی پێشانگەکانی پارکی سامی عەبدولرەحمان بکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: شەشەم ساڵە هەولێر سەدان کۆمپانیای جیهانی لەبواری خانووبەرە و کەرەستەی بیناسازی کۆدەکاتەوە و چالاکی وەبەرهێنان زیاتر بەگەڕ دەخات. ئەمەش دەرفەتێکی باشە بۆ لەیەک نزیکبوونەوەی کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان. دوو ساڵە ئاڤا سپۆنسەری سەرەکی میدیایی ئەم پێشانگەیە دەکات.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤای وت، پێشانگاکە بە هەماهەنگی دەستەی وەبەرهێنانە، ئەمساڵ 280 کۆمپانیا لە 16 وڵاتی جیاوازەوە بەشدارییان کردووە. ساڵ بە ساڵ ژمارەی کۆمپانیاکان زیاد دەکات، ئەمەش لەبەر ئەوەیە ژمارەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە کوردستان ساڵ بە ساڵ زیاد دەکەن.
بەرگەشت ئاکرەیی دەشڵێت: ئەو کۆمپانیایانەی بەشداری پێشانگاکەن، لە هەریەکە لە وڵاتەکانی تورکیا، ئێران، یۆنان، عومان، ئیمارات، لوبنان، سعودیە، ئوردن، چین، ئیتاڵیا و ئیسپانیا و چەند وڵاتێکی دیکە بەشدارن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشانگاکە ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ڕۆژانە لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی تا 6:00ـی ئێوارە پێشانگەکە کراوە دەبێت. ئاڤا میدیا ستەیجی تایبەتی دەبێت و ڕووماڵی بەردەوامی چالاکییەکانی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 20 خولەک لەمەوپێش
هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
40 خولەک لەمەوپێش
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ نێردەی تایبەتی ئەمریکای بۆ عێراق دەستنیشانکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دژی گرانی و نهبوونی له ئێران چهندین خۆپیشاندان بەردەوامە