ئاڤا نیوز
نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە هەولێر، لە ڕێگەی ئاڤاوە کێشەی نەبوونی کارەبای نیشتمانی دەگەیێنێت، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێریش دەڵێت، "لەچەند ڕۆژی کەمی داهاتوو کارەبای ئەو نەخۆشخانەیە چارەسەر دەبێت."
چیرۆکی سەرەکی: سەرپەرشتیاریی نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە هەولێر، لەڕێگەی ئاڤاوە نووسراوی ڕێکارە یاساییەکانی ڕاکێشانی کارەبای نیشتمانی ناردووە، داوا دەکات لە ڕێگەی ئاڤاوە بەدواداچوون بۆ کێشەکەی بکرێت، بەهۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە ڕێکارەکانی جێبەجێکردووە، بەڵام کارەبای پێنەگەیشتووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرپەرشتیاریی ئەو نەخۆشخانەیە دەڵێت، سێ ساڵ و نیوە ئەو نەخۆشخانەیەم کردووەتەوە، تاوەکو ئێستا کارەبای نیشتمانیم نییە، هەموو ڕێکارەکانم جێبەجێکردووە ماوەتەوە سەر ئەوەی کارەبام پێبگات، بەڵام تاوەکو ئێستا پێم نەگەیشتووە.
لێدوانی فەرمی: بەختیار قاسم، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر؛ بە ئاڤای گوت، "دواکەوتنی ڕاکێشانی کارەبای نیشتمانی بۆ ئەو نەخۆشخانە تایبەتە، بۆ تەواونەبوونی چەند ڕێکارێکی تەکنیکی دەگەڕێتەوە، بەڵام هیچ کێشەیەکی نییە، لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو کارەبای نیشتمانی پێدەگات."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات






