ئەمساڵ 63 منداڵی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان گەڕاونەتەوە ناو پرۆسەی خوێندن
- تەندروستی
- 12 ئەیلوول

منداڵێکی تووشبووی ئۆتیزم لەکاتی ڕاهێناندا
ئاڤا نیوز
ساڵانە ڕێژەی گەڕانەوەی منداڵانی ئۆتیزم بۆ خوێندن ڕوو لە زیادبوونە، حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەتی بەو منداڵانە داوە.
لێدوانی فەرمی: سەیران حەوێز دزەیی، بەڕێوەبەری سەنتەری ئۆتیزمی حكومی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، گەڕانەوەی منداڵانی ئۆتیزم بۆ قوتابخانە ئاسان نییە، بەڵام هەوڵەکانمان بەردەوامە، لە دەستپێکی ساڵی نوێ توانیومانە پێنج منداڵی تووشبوو بەو نەخۆشییە بگەڕێنینەوە ناو پرۆسەی خوێندن، کۆی گشتیی قوتابییانمان بۆ ئەمساڵی خوێندن نزیکەی 40 قوتابی، کە پاس و ژەمی خواردنیان لەلایەن حکومەت بۆ دابین دەکرێت لەگەڵ خەرجی ڕۆژانەیان.
" ئەمساڵ سەنتەرەکەمان لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانییەوە نۆژەنکراوەتەوە".
زانیاریی زیاتر: لە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر لە سێ هەزار و 200 منداڵی هەڵگری نەخۆشی ئۆتیزم هەن، کە بەهۆی قورسی ڕاهێنان و تێچووی زۆری سەنتەرەکان بار قورسی زۆری بۆ خێزانەکانیان دروستبووە.
ئەمەش بزانە: بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بایەخی تایبەتیداوە بە چارەسەرکردنی ئەو منداڵانە، ئێستا 63 منداڵ گەڕاونەتەوە ناو پڕۆسەی خوێندنی ئاسایی، هاوکات چەندین سەنتەری حکومی و ناحکومیش تایبەت بە ڕاهێنانی ئەو جۆرە منداڵانە لە شارە جیاوازەکان کراونەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا دەگاتە ناحیەی پیرەمەگروون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
23 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
15 کانوونی یەکەم
- تەندروستی
- 13 کانوونی یەکەم
وەزیری تەندروستی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکیی گەیاندە چەمچەماڵ
- تەندروستی
- 8 کانوونی یەکەم
باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت






