
حکومەتی کۆریای باکوور ئەو کەسانە لەسێدارە دەدات کە سەیری فیلم و درامای تەلەفزیۆنییە بیانییەکان دەکەن
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، حکومەتی کۆریای باکوور سزای زیاتری لەسێدارەدان جێبەجێ دەکات، لەنێویاندا بۆ ئەو کەسانەی کە لەکاتی سەیرکردن و دابەشکردنی فیلم و دراما تەلەفزیۆنییە بیانییەکان دەستگیر دەکرێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، کۆریای باکوور تاڕادەیەکی زۆر لە جیهاندا دابڕاوە و حکومەتی ئەو وڵاتە گەلەکەی زیاتر دەخاتە ژێر کاری زۆرەملێ و لە هەمان کاتدا زیاتر ئازادییەکانیان بەرتەسک دەکاتەوە. بە جۆرێک کە هیچ دانیشتووانێکی دیکە لە جیهانی ئەمڕۆدا وەک هاووڵاتیانی کۆریای باکوور لەژێر سنووردارکردنی ئازادییەکاندا نین. پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا لە سەرکوتکردنەکان لەم وڵاتەدا یارمەتیدەر بووە.
زانیاریی زیاتر: ڕاپۆرتەکە لەسەر بنەمای زیاتر لە 300 چاوپێکەوتن بووە لەگەڵ ئەو کەسانەی لە 10 ساڵی ڕابردوودا لە کۆریای باکوور هەڵاتوون و دەرکەوتووە سزای لەسێدارەدان زیاتر بووە. ئەم لەسێدارەدانانە بە تەقەکردن لە شوێنی گشتیدا ئەنجام دەدرێن بۆ ئەوەی ترس لە خەڵکدا بچێنن و بێهیوایان بکەن لە شکاندنی یاسا.
ئەمەش بزانە: لە ساڵی 2015ـەوە لانی کەم شەش یاسای نوێ خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە ڕێگە بە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان دەدەن. یەکێک لەو تاوانانەی کە ئێستا دەتوانرێت بە لەسێدارەدان سزا بدرێت، سەیرکردن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمی میدیای بیانییە وەک فیلم و درامای تەلەفزیۆنی. ئێستا ئەم تاوانانە وەک تاوانی پەیوەست بە ماددەی هۆشبەرەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: نزیکەی هەموو ئەو کەسانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە وتوویانە کە خۆراکی پێویستیان نەبووە و خواردنی سێ ژەم لە ڕۆژێکدا شتێکی زۆر نایابە. لە سەردەمی پەتای کۆڤیددا، زۆرێک کەمیی خۆراکی زیاتر بووە و ژمارەیەک خەڵکیش لە سەرانسەری وڵاتدا بەهۆی برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەڵگەکان: یەکێک لەو بەڵگانەی دەست نەتەوە یەکگرتووەکان کەوتووە گرتەیەکی ڤیدیۆییەکە کە حکومەتی کۆریای باکوور لە ناوخۆی ئەو وڵاتە بڵاویکردووەتەوە و تیایدا دادگاییکردنی ژمارەیەک گەنج و هەرزەکار نیشان دەدات کە بە سەیرکردنی فیلمی بیانی تۆمەتبار دەکرێن و بە 12 ساڵ کاری سەخت لە کەمپەکان بە کاری زۆرە ملێدا سزا دەدرێن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات ئەم کەیسە بۆ دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان لە لاهای بگوازرێتەوە و کاری لەسەر بکرێت. بەڵام بۆ ئەوەی ئەمە ڕووبدات، پێویستە کەیسەکە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕەوانە بکرێت. لە ساڵی 2019ـەوە دوو لە ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجوومەنەکە، وایە چین و ڕووسیا، چەندین جار ڕێگرییان لە هەوڵەکانی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر کۆریای باکووردا کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناریۆی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای کارابوونەوەی پەرلەمانی کوردستان سەدان زیندانی ئازاد دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
13 تشرینی یەکەم
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 9 تشرینی یەکەم
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
- ڕاپۆرت
- 9 تشرینی یەکەم
ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە ڕاگەیێنرا