
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی پێشمەرگە دەکات
ئاڤا نیوز
سێ بڕیار لە بەرژەوەندیی پێشمەرگە دران، داواش دەکرێت مووچەیان زیاد بکرێت و لەگەڵ سوپای عێراق هاوتا بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پێشمەرگەی کردووە، بۆ بەدواداچوونی ڕێکار و هەنگاوەکانی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.
زانیاریی زیاتر: مەسرور بارزانی دەستخۆشی لەو پێشکەوتنانە کردووە کە تا ئێستا لە پرۆسەی چاکسازییەکانی پێشمەرگە کراون، جەختیشی لە پێویستیی تەواوکردن و سەرخستنی پرۆسەکە کردووەتەوە، لەمبارەیەوە ژمارەیەک بڕیاری گرنگ بۆ خێراترکردنی چاکسازییەکان دراون:
یەکەم: بۆ یەکەمجار بڕیار دراوە تەنها یەک یەکەی دارایی هاوبەشی پێشمەرگە هەبێت. دەبێت هەموو یەکە ژمێریارییەکان یەک بخرێن و بکرێنە یەک یەکە، ئەویش لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە و لەژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی دارایی و ئابووری کوردستان بێت.
دووەم: بڕیاری ڕێکخستنەوەی پێکهاتە و پەیکەربەندیی هێزەکانی پێشمەرگە دراوە بە جۆرێک لەگەڵ چاکسازییەکانی حکومەت بگونجێت.
سێیەم: ئاسانکاریی بکرێت بۆ ڕاییکردنی معامەلاتی پێشمەرگە خانەنشینکراوەکان و پێویستە بەرژەوەندی پێشمەرگە لەبەرچاو بگیرێت.
پەیوەست بەم بابەتەوە: جگە لەم سێ بڕیارە مەسرور بارزانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە پەلە بکەن لە ڕاییکردنی معامەلاتی پێشمەرگە خانەنشینکراوەکان و جەختی کردووەتەوە، نابێت کێشە یاسایی و تەکنیکیەکان ببنە ڕێگر لەبەردەم خەرجکردنی مووچە و شایستەکانیان.
لەلایەکی دیکەوە: لە مانگی حەوتی ساڵی ڕابردووەوە نزیکەی 27 هەزار پێشمەرگە خانەنشینکراون، زۆربەشیان خانەنشینی نوێن و لە سەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشینکراون، بەڵام ساڵێک و دوو مانگە هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە، واتا چ ئەوانەی ساڵی پار خانەنشین بوون چ ئەوانەی سەرەتای ئەمساڵ مووچەیان بۆ نەبەستراوە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تووڕە بووە و گوتوویەتی دەبێت بەزووترین کات کێشەکەیان چارەسەر بکرێت.
هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، داوا لە حکومەتی عێراق کراوە مووچە و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هاوتاکانیان لە سوپای عێراق یەک بخرێت، چونکە بەپێی دەستوور پێشمەرگە بەشێکە لە سیستەمی بەرگری عێراق و پێویستە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانیان لەم چوارچێوەیەدا بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سامانە سروشتییەکان چارەنووسی مووچە و ڕێککەوتننامەی نەوت ئاشکرا دەکات