
دیمەنی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کێشەی دەرمانی لە سلێمانی چارەسەر کرد، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتەکەش دەڵێت، "دەست بە خەرکردنی پارەی دەرمان کرا'.
چیرۆکی سەرەکی: دوای بەدواداچوونی ئاڤا میدیا لە ڕۆژی 13 ئەیلوول، لەبارەی قەیرانی نەمانی دەرمان و کەمیی پێداویستییە پزیشکییەکان لە نەخۆشخانە حکومییەکانی سنووری سلێمانی و دەوروبەری، هەر ئەوکات وەزیری تەندروستی لە ڕێگەی ئاڤاوە بەڵێنی چارەسەری ئەو پرسەکەی لە ماوەی 48 کاتژمێردا دا.
لیدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەفتەی ڕابردوو وەزیری دارایی و ئابووری بەڵێنی خەرجکردنی پارەی پێدانین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی سنووری سلێمانی."
وەزیری تەندروستی گوتیشی، 27 ملیار دینار بۆ خەرجییەکان بە گوێرەی هەر چەکێکی بانکی بۆ هەر کاروانێکی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی دیاری دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: د. مەعاف عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای راگەیاند: ئەمڕۆ دەست بە خەرجکردنی پارەی دەرمان بۆ سلێمانی کرا و کێشەکەمان بە تەواوی چارەسەر کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 13 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: ڕۆژی هەینی بارانە و کۆتایی بە شەختەبەند دێت
- ببینە و ببیستە
- 20 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ هەولێر لە پێشوازی ساڵی نوێ دا
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پانۆرامای ڕووداوە گرنگەكانی كوردستان لەساڵی 2025ـدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
27 خولەک لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم






