منداڵێکی تازە لەدایکبوو بەهۆی نینۆکی درێژی پزیشکی مامانەوە بریندار دەبێت
- تەندروستی
- 17 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی لەدایکبوون لە هەولێر، منداڵێکی تازە لەدایکبوو بەهۆی نینۆکی درێژی پزیشکێکی مامانەوە تووشی برینداری دەبێت. ئەم ڕووداوە نیگەرانییەکی زۆری لەسەر پابەندبوونی پزیشکان بە ڕێکارە تەندروستییەکان و گرنگیدان بە پاکوخاوێنی لە کاتی پرۆسەی لەدایکبووندا دروستکردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: باوکی منداڵەکە، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ئاڤای وت: "دوو ڕۆژ پێش ئێستا خێزانم بردە نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر. بە شێوەیەکی سروشتی منداڵەکەی بوو، نەک بە نەشتەرگەری. کە منداڵەکەمان لەدایک بوو، هەموومان دڵخۆش بووین و سوپاسگوزار بووین کە منداڵەکە و دایکیشی سەلامەتن. بەڵام کاتێک سەیری منداڵەکەمان کرد و وردبووینەوە لێی، بینیمان دەموچاو و سەر و ملی منداڵەکەمان وەک ئەوە وابوو کە پڵنگێک چەپۆکی لێدابێت، هەمووی بریندار بووبوو."
باوکەکە زیاتر وتی: "پزیشکە مامانە بەڕێزەکە نینۆکی درێژ بووە و نینۆکەکانی ئەو بوونەتە هۆی بریندارکردنی منداڵەکەم. نزیک بوو چاوی منداڵەکەم کوێر بکات."
لێدوانی فەرمی: دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، لەبارەی بابەتەکەوە بە ئاڤای وت: "لەگەڵ ئیدارەی نەخۆشخانەکە قسە دەکەین. نابێت پزیشکی مامان نینۆکیان درێژ بێت، چونکە ئەمە پێچەوانەی ڕێکارە تەندروستییەکانە و دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر نەخۆش، بەتایبەتی منداڵانی تازە لەدایکبوو."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 7 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: ڕۆژی هەینی بارانە و کۆتایی بە شەختەبەند دێت
- ببینە و ببیستە
- 14 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ هەولێر لە پێشوازی ساڵی نوێ دا
- ڕاپۆرت
- 59 خولەک لەمەوپێش
پانۆرامای ڕووداوە گرنگەكانی كوردستان لەساڵی 2025ـدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
21 خولەک لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم






