
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕی زەکات لە هەرێمی کوردستان لەمساڵدا دەگاتە 700 ملیۆن دۆلار و دەتوانرێت بەهۆیەوە هەژاری بنبڕ بکرێت.
وێنە گەورەکە: لیژنەی باڵای فەتوا بڕی زەکاتی بۆ ئەمساڵ دیاریکردووە، بە شێوەیەک هەر کەسێک بڕی دووملیۆن دیناری هەبێت و ساڵی بەسەردا ڕۆیشتبێت دەبێت بڕی 50 هەزار دینار زەکاتی لێبدات.
بۆچی گرنگە: تەنیا زەکاتی سەرمایەدارەکانی هەرێمی کوردستان دەگاتە نزیکەی 500 ملیۆن دینار، ئەوکەسانەی داهاتیان لەخوار پێنج ملیۆن دۆلارە و زەکاتیان لەسەرە، دەگاتە نزکەی 700 ملیۆن دۆلار، بەخشینی زەکات بەپێی سیستەمێکی ڕێکوپێک دەتوانێت هۆکاربێت بۆ بنبڕکردنی هەژاری.
لێدوانی فەرمی: 100 هەزار خانەوادە لە هەرێمی کوردستان لە ژێر هێڵی هەژاریدان، بە زەکاتی سەرمایەدارەکان و ئەوانەی داهاتی ساڵانەیان لەخوار پێنج ملیۆ دۆلارەوەیە دەگاتە نزیکەی 700 ملیۆن دۆلار، واتا هەر خێزانێک حەوت هەزار دۆلاری بەردەکەوێت و هەژاری نامێنێت." یاسین مەحموود، گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان ئەوەی بە ئاڤا نیوز گوت.
زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت " لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 10 هەزار کەسی سەرمایەدار زەکاتیان لەسەرە و دەبێت بیدەن بە کەسانی هەژار، بەڵام تەنیا %15 ـی سەرمایەدارەکان زەکات دەبەخشن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






