نەهلە ئەفەندی: ئەگەر وەزیری خوێندنی باڵا حیساب بۆ زانكۆ ئەهلییەكانی كوردستان نەكات، بانگهێشتی پەرلەمانی دەكەین
- هەواڵ
- 19 ئەیلوول

هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری سهرۆكی لیژنهی خوێندنی باڵا له پهرلهمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ناوی زانكۆ ئههلییهكانی كوردستان نەخراوەتە نێو پەرتووكی ڕێبهری قوتابی و، ئەگەر ئەو هەڵە ڕاست نەكرێتەوە، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەكەین.
وێنە گەورەكە: لە هەرێمی كوردستان، 30 زانكۆی باوەڕپێكراوی حكومی و ئەهلی هەن، ساڵانە ژمارەیەكی بەرچاوی قوتابی لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان و شارەكانی دیكەی عێراق، بۆ درێژەدان بە خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەی زانكۆ، ڕوو لە زانكۆ ئەهلییەكانی كوردستان دەكەن.
لێدوانی فەرمی: د. نههله ئهفهندی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق و جێگری سهرۆكی لیژنهی خوێندنی باڵا بە ئاڤای ڕاگەیاند، ڕێبەری قوتابی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڵاوكراوەتەوە و هاوشێوەی ساڵانی ڕابردووە، ناوی هیچ زانكۆیەكی ئەهلی لە هەرێمی كوردستان، لە نێو ڕێبەرەكەدا نییە، ئەوەش پێشلكردنی دەستووری عێراقە و جیاكارییە؛ بەو پێیەی ئەو زانكۆیانە لە سەرانسەری عێراقدا دانپێدانراون و مۆڵەتی فەرمییان هەیە.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد، بە نووسراو سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراقمان لەو پێشێلكارییە ئاگادار كردووەتەوە، سەرۆكایەتیی پەرلەمانیش نووسراوی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا كردووە؛ تێیدا داوا كراوە پێداچوونەوە بە ڕێبەری قوتابیان بكرێت و ناوی زانكۆكانی هەرێمی كوردستانیش بخرێتە نێو ڕێبەری قوتابی بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، بەپێچەوانەوە وەزیری خوێندنی باڵا بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت بۆ ئاڕاستەكردنی پرسیار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەهەپە: بۆ سوودمەندبوونی ئۆجەلان لە مافی هیوا گەیشتووینەتە ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی چەکی ئەتۆمی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا کۆتایی پێ دێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئاسایشی سنوورەکان نیوەی ئارامیی عێراقە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی دهۆک كارێكی جیاواز بۆ كورد و كوردستان دەکەن






