ئاڤا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران و لێدوانی سوودانی و تەیف سامی لەبارەی کوردستان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 23 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، تەیف سامی لەبارەی داهاتی نانەوتیەوە گوتویەتی، پێشکەوتنێکی باش بەدەست هاتووە و حکومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ناردنی 120 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی مانگی تەموز، لەگەڵ ناردنی 50 ملیار دیناری خانەنشینی بۆ بەغدا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەچوو و کارنامەی کۆبوونەوەکە گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا. دواتر محەممەد شیاع سوودانی، بڕگەیەکی لەبارەی پرسی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان زیاد کرد، دوای بڕیاردان لە خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی کوردستان، داوای لە حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق کرد باسی دوایین پێشهاتەکان بکات و لەبارەی نەوت پرسیاری لێ کردووە لەگەڵ حکومەتی کوردستان و کۆمپانیاکان بە چی گەیشتوون؟
زانیاریی ئاڤا: ئاڤا زانیویەتی لە وەڵامی پرسیارەکانی سوودانیدا، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنی نەوتی ئیمزا کردووە و ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە زۆربەی کۆمپانیا نەوتییەکان، جگە لە کۆمپانیای نەرویجی DNO، ڕێککەوتنەکەیان واژۆ کردووە.
سوودانی پرسیاری کردووە کۆمپانیای دی ئێن ئۆ ڕۆژانە بەرهەمی چەندە؟ وەزیری نەوتیش گوتوویەتی 60 بۆ 65 هەزار بەرمیلە. لە وەڵامدا سوودانی گوتوویەتی کێشە نییە با ئیمزای نەکات، چارەسەری دیکەمان هەیە، با کۆمپانیای دی ئێن ئۆ نەوتەکەی ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕێكکەوتنامەی هەولێر و بەغدا، ڕۆژانە حکومەتی کوردستان 50 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ خۆی دەبێت بۆ پێداویستی ناوخۆ، واتا نەوتی کۆمپانیای دی ئێن ئۆ بۆ پێداویستی ناوخۆی کوردستان تەرخان دەکرێت، ڕۆژانە 10 بۆ 15 هەزار بەرمیلێک زیاد دەکات، ئەویش دەبێتە حەقدەستی کۆمپانیاکە، چونکە واڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکە کراوە لەبری پارەی کاش نەوتیان پێبدرێت لەبەرامبەر ماف و شایستە داراییەکانیان.
لەلایەکی دیکە: هەر لەسەر پرسی نەوت، سوودانی داوای لە وەزیری نەوت کرد کە ڕێککەوتنی سێقۆڵی نەوت واژۆ بکەن و دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بکەن. لە ئێستادا، بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان زیاتر لە 240 هەزار بەرمیل نەوتە. دوای کۆبوونەوەکە، پەیوەندی بە د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، کراوە بۆ ناردنی ڕێککەوتننامە واژۆکراوەکە بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستانەوە، سوودانی پرسیاری لە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، کرد. تەیف سامی ڕایگەیاندووە، کە پێشکەوتنێکی باش بەدەست هاتووە و حکومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ناردنی 120 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی مانگی تەموز، لەگەڵ ناردنی 50 ملیار دیناری خانەنشینی بۆ بەغدا. بەمەش، وەزارەتی دارایی کوردستان لەم مانگەدا 170 ملیار دینار بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرێت.
چی ڕووی دا: پاش ئەم ڕوونکردنەوانە، سوودانی فەرمانی بە تەیف سامی کردووە کە مووچەی مانگی تەموز بۆ کوردستان خەرج بکرێت و هیچ وەزیرێکی عێراقیش لاری لەسەر ئەم بڕیارە نەبووە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: لەبارەی ئەو 50 ملیار دینارەی هەرێمی کوردستان بۆ بۆ بەغدای دەنێرێت، ئاڤا زانیویەتی پارەکە بۆ سندووقی خانەنشینی دەنێردرێت و پەیوەندی بە هاوتاکردنی یاسای خانەنشینییەوە هەیە. پێشتر پشکی خانەنشینی لە کوردستان 7% و لە عێراق 10% بوو. لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردوودا، یاساکە هاوتا کراوە و کوردستان کردی بە 10%. هەروەها ڕێککەوتن کراوە کە لە ساڵی 2014ەوە تا 1/6/2024، 3%ی جیاوازییەکە لە فەرمانبەران بگێڕدرێتەوە و وەک قەرزێک بدرێتەوە بە بەغدا. حکومەتی کوردستانیش 3%ی مووچە لە فەرمانبەران و خانەنشینان دەبڕێت و دەیداتە بەغدا.
کەشوهەوای کۆبوونەوەکە و هەنگاوەکانی داهاتوو
بەرپرسێکی باڵای ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە بەگشتی کەشێکی ئەرێنی تێدا باڵا بووە و لەسەر هەمان بنەما (هەناردەکردنەوەی نەوت و ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی) مووچەی مانگەکانی دیکەش خەرج دەکرێت.
لەبارەی بۆچوونی ئەنجوومەنی دەوڵەت سەبارەت بە دابەشکردنی داهاتی نانەوتی کوردستان، سوودانی داوای لە لیژنە وەزارییە شەش کەسییەکە (کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێکهێنراوە) کردووە ڕاپۆرتەکە وەربگرن.
هەنگاوی داهاتوو: سبەی چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرێت. بەڵام بەهۆی ئەوەی دابەشکردنی مووچە لە عێراقیش دەستیپێکردووە، پێدەچێت وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی چەند شوێنێک بدات و پاشان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات. بەو پێیەش، پێشبینی دەکرێت پارەکە سێشەممە یان چوارشەممەی داهاتوو بگاتە هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ژینگە
- 34 خولەک لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێكی ئاڤا چەند شوێنێکی قەزای خەبات پاک کرانەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆ پارک لە گەڕەکەکانی سۆران دروست دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەوێت قەرزەكانی سەرشانی بە هەرێمی كوردستان بداتەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 20 هەزار خانەنشین شەش مووچەی ئیکرامیە وەردەگرن
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی هەشت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیکسۆن مۆبیل و وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێککەوتنێک واژۆ دەکەن
- بزنس
- 8 تشرینی یەکەم
ئیکسۆن مۆبیل بۆ کەرتی نەوتی عێراق دەگەڕێتەوە
- بزنس
- 7 تشرینی یەکەم
سوودانی لەسەر داوای مەسرور بارزانی بڕیارێک دەدات