
خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پاداشتی خانەنشینی دا و لەگەڵ خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 21-9-2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسراوی ژمارە (11631)ی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە، تێدا هاتووە کە ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پاداشتی خانەنشینی هەولێر و دهۆک دراوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی 57 ملیار و 287 ملیۆن و 906 هەزار و 145 دینار، وەک پاداشتی خانەنشینی کۆتایی ڕاژە قۆناغ بە قۆناغ دراوە و ئەمەش بەپێی هەبوونی نەختینە لە بانکە بازرگانییەکان.
زانیاریی زیاتر: ئەو خانەنشینانەی 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەیە و وەریان نەگرتووە، مووچەی شەش مانگیان پێدەدرێت، واتە شەش مووچەی بنەڕەتی ئیکرامیە و پارەکەش لەسەر داهاتی ناوخۆی کوردستان خەرج دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: 17 هەزار خانەنشینی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک مابوون شەش مووچەکە وەربگرن. ئێستا ڕەزامەندی بۆ خەرجکردنی مووچەی ئەوانیش دراوە، لەگەڵ مووچەی مانگی حەوت دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، لە چەند مانگی داهاتووداشدا سەرجەمیان وەریدەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگەکانی ڕابردوودا لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەست بە خەرجکردنی شەش مووچەی ئیکرامیە کرا و زۆرینەیان وەریگرت، لە هەردوو پارێزگاکەدا 10 هەزار خانەنشین هەیە، زیاتر لە حەوت هەزاریان وەریان گرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




