دیمەنێک لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستی پێکرد و ملیۆنان دار لە دەورووبەری شار دەچێندرێن؛ لەبارەی ئەو زەوییانەشی دەکەونە ناو پرۆژەکە بەڕێوەبەری شارەوانیی هەولێر دەڵێت، "قەرەبوویان دەکەینەوە".
چیرۆکی سەرەکی: پشتێنەی سەوزایی هەولێر، یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا، پرۆژەکە بە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی خۆڵبارین و بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی دادەنرێت.
لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، بەڕێوەبەری شارەوانیی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پشتێنەی سەوزایی هەولێر بە درێژای 85 کیلۆمەتر و پانتایی دوو کیلۆمەترە، لەسەر ڕووبەری 13 هەزار دۆنم زەوی دووجایە، کە دەکاتە 165 ملیۆن و 288 هەزار و 748 مەتر دووجا، بە تەواوبوونی پشتێنەی سەوزایی هەولێر ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر نزیکەی 25% بەرز دەبێتەوە، کۆی گشتیی ڕێژەی سەوزایی هەولێر دەگاتە دوو هێندەی ئێستا.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری شارەوانیی هەولێر دەڵێت، ئەوانەی گرێبەستی کشتوکاڵیان هەیە 3%ـی قەرەبوویان پێ دەدرێت، ئەوانەی مافی ڕەفتارکردنیان هەیە 12%ـی قەرەبوویان پێ دەدرێت و خەمڵاندن بۆ زەوییەکان دەکرێت، قەرەبووی هەموو ئەو خاوەن زەوییانە دەکرێتەوە کە دەکەونە ناو پڕۆژەکە، لیژنەیەک پێکهاتووە بۆ قەرەبووکردنەوەیان.
ئەمەش بزانە: بەشیک لە خاوەن زەوییەکان دەیانەوێت بەشدار بن لە پشتێنەی سەوزای هەولێر، بەتایبەتی ئەو زەوییانەی کە زەوییەکانیان بە دارچێنراوە، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر دەڵێت، هەوڵ دەدرێت بەشێک لە هاووڵاتیان بەشدار بن لە پڕۆژەکە بە تایبەتی ئەو زەویی و باخانەی بە دار داچێنراون و دەکەونە ناو پڕۆژەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەو پرۆژەیەدا حەوت ملیۆن نەمامی فستق و زەیتوون دەچێنرێن، بۆ ئەم مەبەستەش 10 پۆندی گەورەی گلدانەوەی ئاو دروست دەکرێن.
بۆچی گرنگە:
- 140بۆ 210 تۆن گازی دووانەئۆکسیدی کاربۆن کەم دەکاتەوە.
- ڕێژەی سەوزایی زیاد دەکات و هەوای هەولێر پاک دەکاتەوە.
- پلەکانی گەرما دادەبەزێنێت.
- بەرەنگاربوونەوەی بە بیابانبوون و باشترکردنی تەندروستیی گشتی و کوالێتی ژیان.
- ڕەخساندنی هەلی کار بۆ زیاتر لە سەدان کەس.
- زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵیی ناوخۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 21 خولەک لەمەوپێش
عێراق دەستیکرد بە دادگاییکردنی "لێشاوە گەورەکەی داعش"
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
- ژینگە
- 31 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- ژینگە
- 31 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە






