
بڕێکی زۆر لە دیناری عێراقی. وێنە؛ محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئامادەکارییەکانی بۆ ناردنی داهاتی نانەوتی تەواو کردووە و پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ 120 ملیار دینارەکە بۆ بەغدا بنێردرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران خەرج بکات، بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبووەنەوەکەدا مەرجی ئەوە دانراوە بۆ ئەوەی مووچەی مانگی حەوت بۆ کوردستان بنێردرێت دەبێت هەولێر 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی بداتە بەغدا.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێستا چاوەڕوانی سلێمانین داهاتی خۆی بنێرێت، هەرکە داهاتەکە هات ئەمڕۆ چوارشەممە، 120 ملیارەکە دەخەینە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
-پارێزگای سلێمانی دەبێت 38 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بداتە وەزارەرتی دارایی، بەڵام ئاڤا زانیویەتی تا ئێستا 10 ملیار دیناری ناردووە.
لەلایەکی دیکە: سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری وتی: کارکردن لە لیستی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران لە قۆناغی کۆتاییە و ئەمڕۆ ئەویش تەواو دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەوتەی سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئەگەری زۆر سبەی پێنجشەممە لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕەوانەی بەغدا دەکەن، چونکە پێداچوونەوەی کۆتایی بۆ دەکەن بۆ ئەوەی هیچ هەڵە و کەموکوڕیەکی تێدا نەبێت و بکرێت بە بیانوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئێران مانۆڕی سەربازی دەکات و هۆشداریی دەداتە ئەمریکا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک گۆڕی نەناسراو لە نزیک بەنداوی دووکان دەردەکەون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سەردانی سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
چاودێری دارایی عێراق لە هەولێر چی دەکات؟
- بزنس
- 3 کانوونی یەکەم
دابەشکردنی شەش مووچەی ئیکرامییەی خانەنشینان دەستی پێ کردەوە
- بزنس
- 3 کانوونی یەکەم
بڕی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە زیاد دەکرێت






