پێشەوا هەورامانی: لە 48 کاتژمێری داهاتوودا کێشە تەکنیکییەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت چارەسەر دەکرێن
- بزنس
- 24 ئەیلوول
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە لە 48 کاتژمێری داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و لەسەر داهاتی نانەوتیش لەگەڵ بەغدا لێکنزیکبوونەوە هەیە و دانوستان بەردەوامە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 24-9-2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، تێدا گفتوگۆی ڕێککەوتنی سێ قۆڵی و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا، دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاشکرا کرد.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: توانای بەرهەمهێنانی نەوت گەیشتووەتە 234 هەزار بەرمیل، ئەوەی بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاردێت لای خۆمان دەیهێڵینەوە، بەشی کۆمپانیاکان و ئەوە بەشەی هەناردە دەکرێت نووسراومان کردووە بۆ ئەوەی کۆمپابیای سۆمۆ نەوتەکە وەربگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشەوا هەورامانی پێشبینی دەکات، "لە ماوەی 48 کاتژمێر کێشە تەکنیکییەکان چارەسەر ببن و نەوت هەناردە بکرێتەوە".
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی بودجەی هەرێمی کوردستانی کرد و وتی، بۆ ساڵی 2026 دەچینە گفتوگۆی وەرگرتنی بودجەی هەرێمی کوردستان، چونکە مافی هەرێمی کوردستان تەنیا مووچە نییە.
- ڕێککەوتنی سێقۆڵیمان لەسەر نەوت کردووە و هەنگاوی زۆرباشی بڕیوە، تێبینی یەک دوو کۆمپانیا هەبوو، بەڵام ئەمە کێشەیەکی گەورە نییە، بەربەست بۆ هەناردەکردنی نەوت دروست ناکات.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەستپێکی کێشەکان نیەتی چارەسەرکردنی هەبووە و دەیەوێت کێشەکان بە یاسا و لە چوارچێوەی دەستوور چارەسەر بکرێن و دەمانەوێت دەستوور بنەما بێت.
- ئامادەیین ئەرک و پابەندی یاسایی و دەستووری جێبەجێ بکەین و دەستبەرداری مافەکانی خەڵک و هەرێمی کوردستان نابین.
-ڕێککەوتنی نەوت بۆ سێ مانگە و دواتر دەچینە گفتوگۆی بودجەی ساڵی 2026، چونکە بۆ ساڵی نوێ یاسایەکی نوێی بودجە ئامادە دەکرێت.
- دەربارەی داهاتی نانەوتی، کەشێکی دانوستان و لێکنزیکبوونەوە و لێکتێگەیشتن هەیە.
- 120 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی حەوت ڕەزامەندی لەسەر ناردنی دەدرێت، هەرچەندە ئەمە بارگرانی زۆر لەسەر هەرێمی کوردستان دروست دەکات، لە یاسای بودجە ئەم بڕە بۆ هەرێمی کوردستان دیاری نەکراوە، بەڵام لەم قۆناغە گرنگە مووچە زوو بگاتە هاونیشتمانیانمان.
- بۆ مووچەی مانگی حەوت وەزارەتی دارایی ئامادەکاری کردووە و لەگەڵ گەیشتنی ڕاستەوخۆ دابەش دەکرێت.
- بۆ مووچەی مانگی هەشت لیست ئامادە کراوە و گفتوگۆی ناردنی ئەو مووچەیە دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




