وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر: لە نۆ مانگدا، هەزار و 129 ئۆتۆمبێل بەهۆی پیسكردنی ژینگە دەستیان بەسەرداگیراوە
- ژینگە
- 24 ئەیلوول

عەقید هێمن ئەمین، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر
ئاڤا نیوز
وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات، لە ماوەی نۆ مانگدا، بەهۆی دەردانی دووكەڵی ڕەش و پیسكردنی ژینگە، دەست بەسەر هەزار و 129 ئۆتۆمبێلی جۆری بارهەڵگر و ئاسایی گیراوە و تیمەکانیش بەردەوامن لە چاودێریكردنی شەقامەكان بۆ ئەم مەبەستە.
وێنە گەورەكە: لەپێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان و پاكڕاگرتنی ژینگەی كوردستان و چارەسەركردنی كێشەی پیسبوونی كەشوهەوای هەولێر، ڕۆژی 2024-12-12، بە سەرپەرشتی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە چارەسەركردنی پیسبوونی كەشوهەوای هەولێر بەڕێوەچوو، تێیدا چوار بڕیاری گرنگ بۆ پاككردنەوەی ژینگەی شارەكە دران، لەوانەش؛ داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان، ڕێگریكردن لە لێخوڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دووكەڵی ڕەش و گازی ژەهراوی دەردەن، كوژاندنەوەی مۆلیدەکان و ڕێگریكردن لە بەكارهێنانی ئاوی پیس و ئاوەڕۆكان بۆ ئاودانی سەوزە و ئاودێری.
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن ئەمین، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر تایبەت بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەر لە دەرچوونی بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دووكەڵی ڕەش و گازی ژەهراوی دەردەدەن، لە ماوەی 9 مانگدا، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر دەستی بەسەر هەزار و 129 ئۆتۆمبێلی جۆری بارهەڵگر و ئاسایی گرتووە كە ببوونە هۆكاری پیسبوونی ژینگە.
دووپاتیشی كردەوە، تیمەكانی هاتووچۆی هەولێر بەردەوام چاودێریكردنی شەقامەكان دەكەن، وێڕای ئەوەش بەردەوام پەیامی هۆشیاری بۆ شۆفێران بڵاودەكەینەوە.
هۆكارە زانراوەكان: وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەكرد، بەشێك لەو ئۆتۆمبێلانەی دووكەڵی ڕەش دەردەدەن، مۆدێلیان كۆنە، یاخود بزووێنەری ئۆتۆمبێلەكان دووچاری داخووران هاتووە، هەندێكجاریش خراپی كوالێتی سووتەمەنی هۆكارە، ئەو بارهەڵگرانەشی كە بە گازوایل كاردەكەن، پەمپیان كێشەی هەیە، ئەوانە لە هۆكارە سەرەكییەكانن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەر بنەمای پاكڕاگرتنی ژینگە و ڕێگریكردن لە ڕووداوەكانی هاتووچۆ، هەر ئۆتۆمبێلێك ساڵانە پێویستە پشكنینی مەرجی سەلامەتی و تووندوتۆڵی بۆ بكرێت و لەسەر بنەمای ئەنجامی ئەم پشكنینە ڕێگەی پێدەدرێت لەسەر شەقامەكان لێبخوڕدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوو تۆن برنجی ئاکرێ بەخشرا بە هەڵمەتی هاوکاریی ئاڤا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم
- ژینگە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی کوردستان: ئەمشەو لە سنووری هەولێر بڕێکی زۆر باران دەبارێت
- ژینگە
- 11 کانوونی یەکەم
عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
- ژینگە
- 11 کانوونی یەکەم
شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران بەڕێوەیە






