
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەشێکی خانەنشینانی مەدەنی لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ئەم مانگە لەگەڵ مووچەی مانگی حەوت 13 مووچە بەیەکەوە وەردەگرن، هەندێکیشیان حەوت مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
هۆکارە زانراوەکان: لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 17 هەزار فەرمانبەر لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک خانەنشین کراون، 10 هەزاریشیان لە سنووری سلێمانی. ئەمانە هەموویان کە دەکاتە 27 هەزار خانەنشین، سەرجەمیان 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەیە و شەش مووچەی بنەڕەتی ئیکرامییە دەیانگرێتەوە.
لەلایەکی دیکە: خانەنشینانی سنووری سلێمانی سەرجەمیان لە مانگەکانی ڕابردوودا شەش مووچەکەیان وەرگرتووە، سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، بڕی 60 بۆ 70 ملیار دیناریان لە داهاتی سلێمانی بۆ ئیکرامییەی خانەنشینان خەرج کردووە، هەم بۆ 10 هەزار خانەنشینە نوێیەکە، هەم بۆ بەشێک لە خانەنشینانی ساڵی ڕابردوو کە ئیکرامییەکەیان پێنەدرابوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک کە خانەنشینانی نوێ ژمارەیان 17 هەزار کەسە، ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی 57 ملیار و 289 ملیۆن دینار دەربڕیوە، ئەم پارەیە بەشی هەر 17 هەزار خانەنشینەکە دەکات و ئەم مانگە بۆیان خەرج دەکرێت.
-نزیکەی 13 هەزار و 500 خانەنشین مانگەکانی ڕابردوو مووچەیان بۆ بەستراوە، ئەم مانگە مووچەی مانگی حەوت و شەش مووچەکەی ئیکرامییە وەردەگرن، واتا حەوت مووچە.
هاوکات: سێ هەزار و 613 خانەنشین لەگەڵ مووچەی مانگی حەوت مووچەیان بۆ بەستراوە، ئەم مانگە حەوت مووچە بەیەکەوە وەردەگرن لەگەڵ دابەشکردنی مووچە، ئینجا شەش مووچەکەی ئیکرامییەشیان هەر ئەم مانگە پێدەدرێت.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: لەگەڵ مووچەی مانگی شەش 149 خانەنشین یو پی ئێنیان کردووە، ئەوانیش مووچەیان بۆ بەستراوە و حەوت مووچە وەردەگرن، ئەو 149 کەسە بەشێکن لە سێ هەزار و 613 خانەنشینەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تمەن نرخێکی پێوانەیی لەمێژووی خۆیدا تۆمار کرد
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەکی وەزارەتی دارایی لەبارەی ئیکرامییەی شەش مووچەی خانەنشینان
- بزنس
- 2 کانوونی یەکەم
ئاڤای خەڵک؛ لە قەڵادزێ تەنیا یەک ئامێری ڕاکێشانی پارە هەیە
- بزنس
- 1 کانوونی یەکەم
ڕێنماییەک بۆ ئەو خانەنشینانەی مووچەیان ڕاگیراوە





