
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دووپاتی دەکاتەوە ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق پابەندکارە و مووچەی مانگی هەشتیش ڕەوانە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە دوای دوو ساڵ و نیو و دوای ڕێککەوتنی سێقۆڵیی نێوان هەولێر- کۆمپانیاکانی نەوت- بەغدا، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستیپێکردووە، بەم هەنگاوەش یەکێک لە بەربەستەکانی بەردەم نەناردنی مووچە هەڵگیرا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە 27-9-2025 شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سەردانی ژمارەیەک لە لایەنە سیاسییە کوردییەکانی کەرکووکی کرد و دووپاتی کردەوە لەم بارودۆخەی عێراق و ناوچەکە یەکهەڵوێستی کورد بە تایبەت لە کەرکووک زۆر گرنگە.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: بەداخەوە نەتوانرا یەک لیستی کوردی لە کەرکووک دروست بکرێت بەلام دەرفەتی ئەوەمان لەبەردەمە ڕێگە نەدرێت یەک دەنگی کورد لەم شارەدا بفەوتێت، دۆخەکە وادەخوازێت کۆک بین و یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بین.
لەلایەکی دیکە: جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق خۆشحاڵی خۆی بە دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان نیشاندا و گوتی، "ئەمەش[هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان] زۆر گرنگە چونکە جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان دەچێتەوە ناو هاوکێشەی نەوت لە جیهان".
بە بڕوای شاخەوان عەبدوڵڵا، "هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان داهاتی فیدراڵی زیاد دەکات و ئەو بیانویەیان نامێنێت بلێن یەک تریلیۆن بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرین و هەرێمی کوردستان هیچمان ڕادەست ناکات.
- نەوت ئێستا لەلایەن سۆمۆ دەفرۆشرێت و دەبێتە بەشێک لە داهاتی فیدراڵی، لە بەرامبەردا مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی مووچەی مانگی هەشت، شاخەوان عەبدوڵڵا دەڵێت، "مووچەی مانگی هەشتیش ڕەوانە دەکرێت، حکومەتی فیدراڵی پابەندیێکی یاساییان لەسەر خۆیان دروست کردووە، چونکە ئەو ڕێککەوتتنە بۆ هەردوولا پابەندکارە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: سەبارەت بە هەوڵەکانی وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ دابەشکردنی زەوییەکانی تۆپزاوەی سنووری پارێزگای کەرکووک بەسەر سەرباز و ئەفسەرانی وەزارەتی بەرگری، شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی: وەکو لیژنەی ماددەی 140 نووسراوێکمان ئاڕاستەی وەزارەتی بەرگری کردووە، دووپاتمان کردووەتەوە لە دوای بڵاوکردنەوەی یاسای ڕەتکردنەوەی بڕیارەکانی (مەجلس قیادە سەورە) خاوەنداریەتی ئەو زەوییانەی لەدەستداوە، چونکە بەپێی ئەو یاسایە لەکاتی بڵاوکردنەوەیدا هەموو گرێبەستەکانی ئەو زەویانە هەڵدەوەشێنەوە و خاوەنداریەتییان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانی دەگەڕێتەوە.
- دابەشکردنی زەوی لەلایەن وەزارەتی بەرگری لە کەرکووک و نەینەوا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کردنەوەی دەرگای گەندەڵییەکی گەورەیە، هەر سەربازێک زەوی پێدەدرێت 14 ملیۆن دیناری لێوەردەگیرێت بەناوی خزمەتگوزاری ، لەکاتێکدا خزمەتگوزاری حەوت ملیۆن بۆ حەوت ملیۆن و نیوی پێویستە.
- نووسراویشمان ئاراستەی پارێزگای کەرکووک دەکەین بۆ ئەوەی ڕێگە نەدات بە دابەشکردنی ئەو زەوییانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی نیشتمان لە کوردستان دەکرێتەوە
- بزنس
- 4 کانوونی یەکەم
چاودێری دارایی عێراق لە هەولێر چی دەکات؟
- بزنس
- 3 کانوونی یەکەم
دابەشکردنی شەش مووچەی ئیکرامییەی خانەنشینان دەستی پێ کردەوە
- بزنس
- 3 کانوونی یەکەم
بڕی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە زیاد دەکرێت






