ئیکۆ عێراق: دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان ڕۆژانە 3 ملیۆن دۆلار داهات زیاد دەکات
- بزنس
- 27 ئەیلوول

بۆری هەناردەکردنەوەی نەوت و ئاڵای هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
ڕوانگەیەکی ئابووری عێراقی ڕایدەگەیێنێت، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان ڕۆژانە 3 ملیۆن دۆلار داهات بۆ گەنجینەی دەوڵەت زیاد دەکات و بۆ هەرێمی کوردستانیش سوودێکی گرنگی هەیە.
وێنە گەورەکە: دوای دوو ساڵ و شەش مانگ و دوو ڕۆژ لە وەستانی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025 جارێكی دیكە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆڕی نەوتی کەرکووک - جەیهان دەستی پێكردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرە ڕاگەیێنراوی ڕوانگەی ئیکۆ عێراق، "دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە، هەنگاوێکی گرنگە و سوودی بۆ حکومەتی فیدراڵی و بۆ هەرێمی کوردستان و تەنانەت بۆ کۆمپانیاکانیش هەیە".
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕوانگەکە: "داهاتێکی زیادە بە بڕی 3.36 ملیۆن دۆلار (نزیکەی 100.8 ملیۆن دۆلار لە مانگێکدا) بۆ گەنجینەی دەوڵەت دابین دەکات. بۆ هەرێمی کوردستانیش سوودێکی گرنگی هەیە، بە تایبەت لە بابەتی دواکەوتنی پێدانی مووچەی فەرمانبەران کە ساڵانێکی زۆرە بەدەستیەوە دەناڵێنێت."
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ئیکۆ عێراق "پشکەکانی هەندێک کۆمپانیا دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت بەرزبوونەتەوە، وەک کۆمپانیاکانی Gulf Keystone Petroleum و Genel Energy"، ئاماژەی بەوەشدا کە "کۆی گشتی نەوتی دەرهێنراو لە هەرێمی کوردستاندا ڕۆژانە نزیکەی 290 هەزار بەرمیل دەبێت و پشکی کۆمپانیاکانیشی تێدایە."
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێشتر ڕوانگەکە ئاشکرای کردبوو، بەهۆی وەستانی هەناردەی نەوتی کوردستان عێراق ڕۆژانە 11.16 ملیۆن دۆلار زیانی بەردەکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 50 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




