نەهرۆ ڕواندزی: ڕێککەوتنی نەوت بە گوشارەکانی ئەمریکا کرا و کێشەی مووچە تا نیوەی یەکەمی 2026 چارەسەر دەبێت
- بزنس
- 27 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد لەسەر پرسی نەوت و مووچە، کە بە یەکێک لە گەورەترین دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دادەنرێت، بەهۆی گوشارەکانی ئەمریکاوە بووە. دەشڵێت: ئەم ڕێککەوتنە کۆتایی بە بیانووەکانی بەغداد دەهێنێت بۆ دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: دوای دوو ساڵ و شەش مانگ و دوو ڕۆژ لە وەستانی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025 جارێكی دیكە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان دەستی پێكردەوە.
لێدوانی فەرمی: نەهرۆ ڕواندزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی، کێشەی مووچە لە بنەڕەتدا پەیوەندی بە هەناردەکردنی نەوتەوە نەبووە، بەڵام بەغداد ئەم پرسەی وەک بیانوویەک بەکارهێناوە. ئەو ڕێککەوتنەی ئێستا کراوە، تا پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی حکومەتی عێراق و ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان، کاری پێدەکرێت.
لەهەمان کاتدا: جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز باسی لە توانای بۆری نەوتی کوردستان کرد کە ڕۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات و دەتوانرێت بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک و بەسرەش بەکاربهێنرێت. ئەمەش دەروازەیەکی دیکەی هەناردەکردنی نەوت بۆ عێراق دەڕەخسێنێت لە کاتی هەر گرژی و ئاڵۆزییەکدا.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی یاسای نەوت و غازەوە، نەهرۆ ڕواندزی بەدووری زانی ئەم یاسایە لەم کابینەیە یان کابینەکانی داهاتوودا تێپەڕێنرێت، چونکە چەندین بابەتی گرنگی تێدایە کە کێشە دروست دەکەن و لە ساڵی 2007ـەوە ئەم پرسە بێ چارەسەر ماوەتەوە.
پێدراوە ڕاستییەكان: سەبارەت بە ڕۆڵی ئەمریکا، ڕواندزی جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر گوشارەکانی ئەمریکا نەبووایە، "ئەستەم" بوو ڕێککەوتنەکە بکرایە. ڕاشیگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان سوور بووە لەسەر مافە دەستوورییەکانی خۆی، لە کاتێکدا حکومەتی فیدراڵ بە هاوکاری لایەنە نێوخۆییەکان هەوڵی شکستهێنانی کابینەی نۆیەمی هەرێمی کوردستانیان لەم دۆسیەیەدا دەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




