
گرافیکی مووچەی مانگی حەوت
ئاڤا نیوز
بەپێی نوێترین زانیارییەکان کە لە سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی عێراقەوە دەست ئاڤا کەوتوون، بڕیارە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، بەغدا مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، هەفتەی ڕابردوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی کوردستانی دا. چاوەڕوان دەکرێت ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پارەکە ڕەوانە بکرێت.
زانیاریی تایبەت: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق، کە لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق قسەی کردووە، بە ئاڤای وت، تەیف سامی وتویەتی، ناتوانن ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە پارە بنێرن، چونکە لەو دوو ڕۆژەدا مووچەی چەند وەزارەتێکی عێراق دابەش دەکرێت، ئەگەر هیچ نەیەتە پێشەوە ڕۆژی سێشەم یان چوارشەم ڕەوانەی دەکەین. ئەمەش لەکاتێکدایە کە حکومەتی عێراق خۆیشی کێشەی نەقدی هەبووە و مووچەی فەرمانبەرانی نزیکەی 10 ڕۆژ دواکەوتووە.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی مووچە، کێشەی نەقدی بووە لە عێراق. ئەگەر پارەکە وەک بەڵێنی دراوە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بگات، ئەوا پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت بکرێت.
هەنگاوی داهاتوو: لەبارەی مووچەی مانگی هەشت و مانگەکانی داهاتوو، بەرپرسانی باڵای کورد لە بەغدا داوایان لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە کە لە سەرەتای مانگی 10 تاوەکو ناوەڕاستی هەمان مانگ، خەرجیان بکات.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەنجامدا. لەم پەیوەندییەدا، مەسرور بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە نابێت هیچ مووچەیەک لە مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی کوردستان بفەوتێت. هەروەها داوای لە سوودانی کرد کە کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت، بۆ ئەوەی چیتر خەڵکی کوردستان لە دڵەڕاوکێدا نەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی لیبیا چوار کۆچبەر خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
جوتیارانی ئاگریی لە ئاژەڵدارییەوە بەرەو چاندنی کشتوکاڵیی هەنگاو دەنێن
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدات
- بزنس
- 15 تشرینی دووەم
بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت
- بزنس
- 15 تشرینی دووەم
لە دوو ڕۆژدا هەر مسقاڵێک زێر 33 هەزار دینار دابەزیووە





