مەسرور بارزانی لەبارەی هەژماری من: ڕوونی و شەفافیەتی لە دابینكردنی مووچە زیاتر كردووە
- بزنس
- 1 تشرینی یەکەم

ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پەیامێك سەبارەت بە پڕۆژەی هەژماری من و خزمەتگوزاریی بانكی لە هەرێمی كوردستان بڵاو دەكاتەوە و ڕایدەگەیێنێت كە حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا کۆتایی ساڵی 2028، خزمەتگوزاریی بانکی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، بۆ زیاتر لە 50% بەرز دەکاتەوە.
وێنە گەورەكە: هەژماری من یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامانج لێی كۆتاییهێنانە بە دابەشكردنی مووچە بەشێوەی كاش و بە دیجیتاڵیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، تاوەكوو ئێستا زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر لە پڕۆژەكە تۆمار كراون و بۆ ئەم مانگەی زیاتر لە 500 هەزار مووچەخۆر مووچەكانیان بە دیجیتاڵی وەردەگرن.
پەیامی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامەكەیدا دەڵێت: خۆشحاڵم کە دەبینم زیاتر لە نیو ملیۆن فەرمانبەر و خانەنشینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا مووچەکانیان بە شێوەی دیجیتاڵی، لە ڕێگەی ئەو بانکانەوە وەردەگرن کە بەشدارن لە پڕۆژەی (هەژماری من).
لە دوای ڕاگەیاندنی پڕۆژەی 'هەژماری من'ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2023 ـەوە تا ئێستا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە هەژماری بانکییان لە کوردستان هەیە، لە کەمتر لە 5% ـەوە بووە بە زیاتر لە 15%. هەروەها پڕۆژەکە بانکەکانی هانداوە بۆ فراوانکردنی خزمەتگوزاریی تاکەکەسی و زیادکردنی لق و تۆڕەکانی ئامێری ڕاکێشانی پارە و باشترکردنی خزمەتگوزاریی کڕیاران. پارە دانان لە بانکە بەشداربووەکانیش، بەردەوام ڕوو لە زیادبوونە، کە بەم هۆیەوە، قەرزی تاکەکەسی و بازرگانی دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بە ئەوەش داوە كە تا ئێستا زیاتر لە سێ ملیار دۆلاری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، لە ڕێگەی بانکە بەشداربووەکانەوە دراوە، ئەمەش هەلی کاری نوێی لە کەرتی خزمەتگوزارییە داراییەکاندا ڕەخساندووە و ڕێگەی بۆ دروستبوونی متمانەی بانکی خۆشکردووە. دەستڕاگەیشتن بە متمانەی بانکی بۆ گەشەپێدانی ئابووری و کۆمپانیا بچووک و ناوەندەکان و تازە دەستپێکردووەکان، زۆر گرنگە، هەروەها هەژماری من، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاسانتر و خەرجکردنیشی خێراتر کردووە و ڕوونی و شەفافییەت لە دابینکردنی مووچەی حکومەتیشدا زیاتر بووە.
لەلایەكی دیكەوە: سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان جەخت دەكاتەوە كە حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا کۆتایی ساڵی 2028، خزمەتگوزاریی بانکی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، بۆ زیاتر لە 50% بەرز دەکاتەوە.
دەشڵێت: ئەمە هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام کاری زۆر زیاتر لە پێشە. بەردەوام دەبین لە کارکردن تاکوو خەڵکی سوود لە خزمەتگوزاریی بانکیی پارێزراو و سەردەمییانە ببینن، ئەمەش بەشێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حەماس لە غەززە کوژرا
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
دووەم کاروانی هاوکارییەکانی هەڵمەتی ئاڤا بەرەو چەمچەماڵ بەڕێکەوت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
52 خولەک لەمەوپێش

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەورووپا 210 ملیار یۆرۆی ڕووسیا بلۆک دەکات
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی نەوتی عێراق گەیشتە ئاستی خوار 60 دۆلار
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی عێراق: قازانج سەری مایەی خواردووە






