
دیمەنی ژمارەیەک خانەنشین. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەگەڵ مووچەی مانگی حەوت، هەزاران خانەنشین حەوت مووچە پێکەوە وەردەگرن و هەندێکیشیان کەمتر، بەپێی وادەی خانەنشینبوونیان، بۆ ئیکرامیەی شەش مووچەیی و 12مووچەیی، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەنگاوی باش نراوە و بەم نزیکانە خەرج دەکرێن.
وێنە گەورەکە: بەهۆی هاوتاکردنی تەمەنی خانەنشینی لەگەڵ عێراق کە خانەنشینیکردنی بەکۆمەڵی فەرمانبەرانی سێ تەمەنی لێ کەوتەوە، لە دایكبووانی ساڵەكانی 1962، 1963 و 196، زیاتر لە 27 هەزار فەرمانبەر پێکەوە خانەنشین بوون، بەڵام تائێستا بەشێکیان هیج مووچەیەکیان وەرنەگرتووە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، زیاتر لە سێ هەزار و 400 فەرمانبەری خانەنشینی تازە، مووچەی خانەنشینی وەردەگرن. بەشێک لەم خانەنشینانە حەوت مووچە پێکەوە وەردەگرن و بەشێکی دیکەیشیان کەمتر، ئەمەش بەپێی وادەی خانەنشینبوونیان دەبێت. واتە، ئەگەر کەسێک لە مانگی یەکەوە خانەنشین بووبێت، ئەم مانگە حەوت مووچە پێکەوە وەردەگرێت، ئەگەر لە مانگی شەشیشەوە خانەنشین بووبێت، دوو مووچە وەردەگرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەکە سەبارەت بە پرسی شەش ئیكرامییەكە و 12 مووچەكەی خانەنشینان کە یەکەمیان لە ئەستۆی هەرێمی کوردستانە و ئەوی دیکەیان لە ئەستۆی بەغدایە، روونیکردەوە. بەپێی زانیارییەکان، شەش ئیكرامییەكە چەند هەنگاوێکی بڕیوە و ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر داوە، نووسراویش کراوە بۆ خەرجکردنی پارەکە بۆ ئەو هەزاران خانەنشینەی ئەمساڵ.
سەبارەت بە 12 مووچەکەش، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە و دەبێت بەغدا بیدات. نووسراو بۆ بەغدا کراوە و بڕیار وایە لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی نۆدا وردبینی بکرێت. هەرێمی کوردستان لە مانگی یەکەوە تا مانگی نۆ لیستی ناوی خانەنشینەکانی ناردووە بۆ بەغدا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغدا بکات، بەمەش دەست بە رێکارەکانی خەرجکردنی 12 مووچەکەی خانەنشینان بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوو تۆن برنجی ئاکرێ بەخشرا بە هەڵمەتی هاوکاریی ئاڤا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەورووپا 210 ملیار یۆرۆی ڕووسیا بلۆک دەکات
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی نەوتی عێراق گەیشتە ئاستی خوار 60 دۆلار
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی عێراق: قازانج سەری مایەی خواردووە






