
لۆگۆی حکومەتی هەرێـمی کوردستان و عێراق، لەگەڵ 25 هەزار دیناری
ئاڤا نیوز
حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستیكردووە بە جێبەجێكردنی پابەندییەكانی، بۆ ئەوەی بەغدا لەبەرامبەردا؛ مووچەی مانگی هەشت لەزووترین كاتدا ڕەوانە بكات و، لە سەرەتای مانگی داهاتووش، مووچەی مانگی نۆ بنێرێت.
وێنە گەورەكە: دوای ڕێككەوتنە سێقۆڵییەكەی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و فیدڕاڵ و كۆمپانیاكانی نەوت و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، بەربەستەكانی بەردەم ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان نەماون، حكومەتی فیدڕاڵ بەڵێنی داوە مانگانە مووچە لەكاتی خۆیدا ڕەوانە بكرێت، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لای خۆیەوە بڕیاریداوە تا ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر دیاریكردنی داهاتی ناوخۆیی دەكرێت، مانگانە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بخاتە سەر خەزێنەی وەزارەتی دارایی عێراق، لەپێناو ئەوەی هیچ بیانووێك بۆ ناردنی مووچە نەمێنێتەوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی فیدڕاڵ بە ئاڤای وت، حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی كورد لە بەغدا داوایانكردووە، لەماوەی مانگێك و چەند ڕۆژێكی بەر لە هەڵبژاردن، دوو مووچەی یەك لە دوای یەك بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا زانیویەتی هەوڵەكان بەو ئاڕاستەیەن، تا ناوەڕاستی ئەم مانگە، مووچەی مانگی هەشت دابەش بكرێت و مووچەی مانگی نۆ لە سەرەتای مانگی داهاتوو و پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دابەش بكرێت. بۆ ئەمەش؛ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان چەند ڕۆژێكە ئامادەكارییەكانی بۆ كۆكردنەوەی داهاتی نانەوتیی مانگی هەشت دەستپێكردووە و چاوەڕوان دەکرێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا ئامادەکارییەکان تەواو بکرێن و لیستی مووچەی مانگی هەشتیش دەمێکە لە بەغدایە و وردبینی بۆ کراوە و هیچ گرفتی نییە.
پەیوەست بەم بابەتە: لە دواهەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، بەكۆی دەنگ، وەزارەتی دارایی و ئابووری سەرپشك كرا لەوەی مانگانە لە داهاتی ناوخۆ، بڕی 120 ملیار دینار كۆ بكاتەوە و بۆ بەغدای بنێرێت، بۆ ئەوەی كێشە بۆ مووچە دروست نەكرێت.
ئەوەش بزانە: وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو، شاندی هەرێمی کوردستان و لیژنە وزارییەکەی حکومەتی عێراق، لەبارەی وەڵامی ئەنجوومەنی دەوڵەت کۆببنەوە و لەو كۆبوونەوە بڕیار دەدرێت كە مانگانە هەرێمی کوردستان وەک داهاتی نانەوتی چەند بدات بە حکومەتی عێراق.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




