چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت

گەنم و 25 هەزار دیناری عێراقی

ئاڤا نیوز

دوای چارەسەرکردنی کێشەی نەدانی پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر لە بانکی تی بی ئای، ئەمڕۆ چەکی پارەی گەنم بەسەر جووتیارانی هەولێر دابەشکرا.

وێنە گەورەکە: بەهۆی هەبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە بانکی تی بی ئای عێراقی، دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر دواکەوتبوو، دوای چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جووتیاران کرا.

لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند، دوای چارەسەرکردنی کێشەی پارەی گەنمی جووتیاران لە بانکی TBI، ئەمڕۆ شەممە لە سایلۆی هەولێر دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران کرا، هەرکاتێك دەوامی بانک کرایەوە دەتوانن پارەکەیان وەربگرن، پارەکە ماوەیەک لە بەغدا خەرجکراوە بەڵام بە بانکی تی بی ئای ڕاگیرا بوو.


زانیاریی زیاتر: ئەو جووتیارانەی لە یەک تۆن تا 50 تۆن گەنمیان ڕادەستی سایلۆ کردووە ئەمڕۆ چەکی پارەکە وەردەگرن، لەم قۆناغەدا بڕی 20 ملیار دینار بۆ پارێزگای هەولێر گەیشتووە، پارەکە بەسەر سایلۆکاندا دابەش کراوە، لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو جووتیارانەی کە بڕی گەنمیان لە 51 تۆن زیاتریان لێ وەرگیراوە، پارەکە وەردەگرن لەگەڵ جووتیارانی مووسڵ، سەڵاحەددین و کەرکووک.

لەلایەکی دیکەوە: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ جووتیاران چەکی پارەکەیان وەرگرت، ڕۆژانە 100 جووتیار پارەکە وەردەگرن و لەچەند ڕۆژێکدا سەرجەم ئەو جووتیارانەی لە قۆناغی یەکەم گەنمیان ڕادەست کردووە چەکەکانیان خەرج دەکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق بۆ ئەمساڵ بڕی 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی بە نرخی فەرمی کە 850 هەزار دینارە بۆ هەر تۆنێک وەرگرت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ