وەزارەتی تەندروستی لەبارەی شێرپەنجەی مەمک هۆشداریی دەداتە خانمان
- تەندروستی
- 11 تشرینی یەکەم

بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەی مەمک لە خانمان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی هۆشداریی بە ئافرەتان دەدات؛ پشکنین و دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک چارەسەری و چاکبوونەوە ئاسانتر دەکات.
وێنە گەورەکە: شێرپەنجەی مەمک یەکێک لە بەربڵاوترین جۆرەکانی شێرپەنجەیە لە جیهاندا، هەر بۆیە ساڵانە مانگی ئۆکتۆبەر تەرخاکراوە بۆ هەڵمەتی هۆشیاریی دەربارەی ئەم جۆرەی شێرپەنجەیە، لە هەرێمی کوردستانیش چەندین چالاکی بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام دەدرێن.
لێدوانی فەرمی: چنار سنجاوی، بەرپرسی کۆنترۆڵی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: ئەگەر شێرپەنجەی مەمک زوو دەستنیشان بکرێت 95%ی تووشبوان بە ڕێژەی 100% چاکدەبنەوە، بۆیە هۆشیاری دەربارەی ئەم نەخۆشییە و پشکنین پێشوەختە زۆر گرنگە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەولێر سەنتەری تایبەت بۆ پشکینی پێشوەختە کراوەتەوە و پشکنینی شێرپەنجەی مەمک لەلایەن 13 پزیشکی پسپۆڕەوە بۆ هاووڵاتیان ئەنجام دەدرێت، هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی سەنتەرەکە بکەن، حەوت پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی و شەش پزیشکی پسپۆڕی سۆنار، ڕۆژانە پشکنینی هاووڵاتیان دەکەن و چارەسەریان پێدەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 14 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: ڕۆژی هەینی بارانە و کۆتایی بە شەختەبەند دێت
- ببینە و ببیستە
- 21 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ هەولێر لە پێشوازی ساڵی نوێ دا
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پانۆرامای ڕووداوە گرنگەكانی كوردستان لەساڵی 2025ـدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
28 خولەک لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم






